ئاماده‌بوونی دیدگای شێوه‌كاری له‌شانۆی نوێی پۆڵه‌ندی, هه‌وڵێكی ده‌گمه‌نی شانۆكارێك نیه, چونكه له‌لای به‌شێك له ده‌رهێنه‌ره‌كان بایه‌خدان به‌هونه‌ری شێوه‌كاری ده‌درێت, هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كی ئۆرگانی پته‌و هه‌یه له‌نێوان سینۆگرافیاو شێوه‌كاری, ئه‌وه‌ش چه‌نده په‌یوه‌سته به سینۆگرافیاوه, له‌هه‌مان كاتدا بایه‌خدانیان به‌هونه‌ری شێوه‌كاری وایكردووه ڕۆڵی سینۆگرافیا له‌شانۆكه‌یاندا جێگای بایه‌خی تایبه‌ت بێت, به‌ڵام هه‌وڵێكیتر هه‌یه كه ده‌توانین به‌خاسیه‌تی شانۆی شێوه‌كاری پۆڵه‌ندی ناوی به‌رین, وه‌ك شانۆی ڕه‌شی چیكسلۆفاكی سه‌یری بكه‌ین, ئه‌ویش هه‌وڵه شانۆییه‌كانی ییگی گگییگۆفسكیه.
كاتێ زمانی وێنه‌ی شانۆیی ده‌بێته زمانی تابلۆی شێوه‌كاری, ئه‌و كاته ده‌بێت ده‌رهێنه‌ر مه‌عریفه‌یه‌كی فراوانی شێوه‌كاری هه‌بێت, بۆیه ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ش وه‌ك به‌شێك له‌ده‌رهێنه‌رانیتری پۆڵه‌ندی پێشتر له‌بواری هونه‌ری شێوه‌كاریدا كاری كردووه, ئه‌و كاركردنه‌ی له‌شێوه‌كاری وگواستنه‌وه‌ی بۆ ناو شانۆ, هه‌ر به‌ته‌نیا نه‌بۆته هۆی بایه‌خدانی به‌سینۆگرافیای شانۆیی, كه وه‌ك سینۆگرافه‌ر ده‌ربكه‌وێت, به‌ڵكو زمانی وێنه‌ی شانۆیی گۆڕی بۆ زمانی تابلۆی شێوه‌كاری, له‌و پرۆسه هارمۆنیه‌ی زماندا شانۆی شێوه‌كاری بنیاتنا.
ئه‌و زمانه شێوه‌كاریه پڕۆسه‌ی به‌شانۆكردنه له‌ڕێگه‌ی ئاماده‌بوونی هونه‌ری شێوه‌كاری, كه له‌دوو ئاراسته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت, یه‌كێكیان بوونی تابلۆی شێوه‌كاریه وه‌ك وێنه‌یه‌كی به‌رایی بۆ سینۆگرافیا, ئاراسته‌ی دووه‌میش گۆڕینی ماناكانی وێنه‌ی شانۆییه, وه‌ك له شانۆگه‌ری (ئاهه‌نگی ژنهێنان) بۆ وه‌ستاندنی زه‌مه‌ن باندۆڵی كاتژمێر به‌كار دێنێت, ئه‌وه دوور كه‌تنه‌وه‌یه له‌زمانی ئاخاوتن, به‌خشینی دیدی شێوه‌كاریانه‌یه به تێكسته‌كه‌ی فیسیبیانسكی, هه‌روه‌ها وێنه‌ی بینراو له‌ناو فه‌زای زمانی تێكست ده‌دۆزێته‌وه, ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی ئه‌ركیۆلۆژیی وێنه‌ی شانۆییه, كه توانای به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی له‌ودیوی تێكسته‌وه هه‌یه, زمانی ووتراو ده‌كاته ڕووبه‌رێك بۆ خوڵقاندنی زمانی بینراو.
زمانێك به‌ته‌نیا په‌یوه‌ست نیه به جوله وڕه‌نگ, به‌ڵكو وێنه پشت ده‌به‌ستێت به‌مۆسیقاش, به‌ڵام ئه‌و وه‌ك تۆماشفسكی پشت به‌مۆسیقای كلاسیكی نابه‌ستێت, به‌ڵكو پشت به مۆسیقای نوێی پۆڵه‌ندی ده‌به‌ستێت, به‌تایبه‌ت كاركردن له‌ته‌ك مۆسیقاری پۆڵه‌ندی ستانیسواف ڕادفان.
به‌دوای ئه‌و كاره واته ساڵی دواتر سه‌ره‌تای هه‌فتاكان ئه‌و بنه‌مایانه‌ی بۆ كاری شانۆیی له‌دوو شانۆگه‌ریتر به‌ته‌واوی ڕه‌نگی دایه‌وه, ئه‌وانیش (ئیریدیۆن) و(یاراتش), كه به‌ته‌واوی ده‌یویست فۆڕمێكیتر به‌شانۆ ببه‌خشێت, به‌دژی شانۆی سونه‌تی ده‌ربكه‌وێت, هه‌ندێك له‌توێژه‌ران وڕه‌خنه‌گران بڕوایان وایه تاڕاده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری گرۆتۆفسكی به‌سه‌ره‌وه بووه, ته‌نانه‌ت گرۆدگیتسكی له‌كتێبه گرنگه‌كه‌یدا له‌باره‌ی ده‌رهێنه‌رانی پۆلًَه‌ندی له‌ڕه‌وتی تازه‌گه‌ری شانۆی جیهانی, بڕوای وایه له‌یه‌كێك له‌شانۆگه‌ریه‌كانیدا بۆ كاره‌كته‌ری پاڵه‌وان له نمایشه‌كه‌دا كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی گرۆتۆفسكی به‌سه‌ره‌وه‌یه, كاتێك "له‌ناو ئه‌و شوێنه‌ی بینه‌ران ئێمه به‌رده‌وام وه‌ك بینه‌ران, توخمێكی به‌ركه‌وتوو و سه‌رنج ڕاكێشی سه‌رسورهێنه‌ر ده‌بینین" ( حركة التجديد في المسرح العالمي.. أوجست جرودجيتسكى, ترجمة: د. هناء عبدالفتاح, الهيئة المصرية العامة للكتاب (القاهرة) 2010, ص116 )
ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و ڕوانینه ڕه‌خنه‌ییه بووبێت وای له گگییگۆفسكی كردبێت كه له‌چه‌ند ئاستێكدا گۆڕانكاری له‌پڕۆژه شانۆییه‌كه‌ی بكات, بۆیه تاڕاده‌یه‌ك له‌تێكستی پۆڵه‌ندی دوور ده‌كه‌وێته‌وه, ڕوو ده‌كاته شانۆگه‌ریه‌كی چیخۆف و ئه‌مجاره شانۆگه‌ری (نه‌وره‌س) ده‌رده‌هێنێت, ئه‌و دیده ڕه‌خنه‌ییانه‌ی ئاراسته‌ی كراون, وایكردووه گومانی ئه‌و به‌گه‌ڕان وپشكنینیتر ده‌ست پێبكاته‌وه, بۆیه كاتێ ڕوو ده‌كاته شانۆی گریكی, شانۆگه‌ری (ئه‌نتیگۆنا) ی سۆفۆكلیس ده‌رده‌هێنێت, ئه‌مجاره‌یان له‌شانۆگه‌ریه‌كه‌یدا كۆڕس هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت ده‌یالۆگیش ده‌ڵێن, به‌ڵام ده‌یالۆگه ووتراوه‌كانیان به‌زمانی یۆنانیه.
بۆ ئه‌و ده‌ركه‌وتنی سیما نوێیه‌كان له‌شانۆكه‌ی له‌هه‌موو شتێك گرنگتر بوو, بۆیه ئه‌و رۆحه ئه‌زمونكاریه‌ته‌ی به‌شانۆی شێوه‌كاری ده‌به‌خشی تاوه‌كو به‌رده‌وام به‌دوای نوێبوونه‌وه‌و به باڵابوونی شانۆكه‌ی بڕوات, دێت كار له‌سه‌ر دوو تێكست ده‌كات له‌ناو نمایشێكدا كه به‌شێكی كه‌می تێكسته‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه, ئه‌وانیش یه‌كێكیان شانۆگه‌ریه‌كی میته‌رلینگه به‌ناوی (ناوه‌وه) و ئه‌ویتریش شانۆگه‌ری (ژنێك له وارسۆ) ی فیسبانسكی, سه‌رباری ئه‌وه‌ی ته‌خته‌ی شانۆش وه‌ك دوو تێكسته‌كه دابه‌ش ده‌كات, به‌شێكی ته‌خته‌ی شانۆ كه ڕووداوه‌كانی تێكسته‌كه‌ی میته‌رلینگی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت بریتیه له پارچه شووشه, ئه‌ویتریش په‌یوه‌سته به ڕوناكیه‌وه, لێره‌وه تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین, ئه‌و شانۆیه چه‌نده له‌ڕووی ته‌كنیكه‌وه ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری بكات وه‌ك له‌ته‌خته‌ی شانۆدا ده‌یكات, به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ته‌ك دیدی جیاوازی نووسه‌ره‌كانه‌وه ده‌یه‌وێت ڕووبه‌رووی سه‌ركێشی دنیای شێوه‌كاری وێنه ببێته‌وه.
ره‌نگه لێره‌دا پرسیارێك ڕووبه‌روومان ببێته‌وه, كه‌بۆچی گگییگۆفسكی دیدگای شێوه‌كاری خۆی بۆ شانۆ له‌ڕێگه‌ی وێنه‌كێشانه‌وه بنیات نه‌ناوه‌و پشتی به‌ستووه به تێكستی شانۆیی؟
ئه‌وه پرسیارێكه ڕه‌وایه‌تی وه‌رده‌گرێت وله‌كاتی توێژینه‌وه له‌باره‌ی كاره‌كانی ده‌شێت هه‌موومان ڕووبه‌رووی ببینه‌وه, به‌ڵام ئه‌و ده‌مه‌ی شانۆگه‌ری (باڵكۆن) ی ژان ژینه ده‌رده‌هێنێت, كاتێ باڵكۆن ده‌گۆڕێت بۆ شوێنی بینه‌رو ده‌یكاته ڕووبه‌رێك بۆ داڕشتنه‌وه‌ی بۆشایی, له‌وه‌دا وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی خۆمان ده‌ست ده‌كه‌وێت, ئیشكردنه‌وه له‌ته‌ك تێكست به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی شێوه‌كاریانه‌ی شانۆكه‌یه‌تی, ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و شانۆگه‌ری (ئه‌مریكا) ی فرانز كافكای ده‌رنه‌هێنابوایه نه‌یتوانیبوایه بیناسازی ئیتاڵی به‌ته‌واوی ڕه‌ت بكاته‌وه‌و شوێنی بینه‌ران به‌ته‌واوی ببێته شوێنی نمایش.
ئه‌و بنه‌مایانه بۆ شانۆكه‌ی به‌ره‌نجامی گه‌ڕان وتێگه‌یشتنیه‌تی بۆ شانۆی شێوه‌كاری كه تیایدا دنیای ڕه‌نگ ده‌گوازێته‌وه بۆ جیهانی ده‌لاله‌ته‌كانی جوله, كه ڕووداوه‌كان هه‌میشه زیاتر له‌خه‌ونه‌وه نزیكن, خه‌ون تیایدا پانتاییه‌كانی نه‌ست وای لێده‌كات به‌ره‌و ڕووبه‌ری ئازاد بۆ كاركردن بڕوات, ئه‌كته‌ره‌كان له‌هه‌ندێك ئه‌زمووندا به پۆشاكی ته‌واو ڕه‌ش ده‌رده‌كه‌ون, مۆسیقا‌و ڕه‌نگ به‌شداری له‌بونیادی مۆتیڤی وێنه ده‌كه‌ن, ئه‌و ئه‌زموونه بووه به شانۆیه‌كی شێوه‌كاری كه له‌نه‌خشه‌ی ئه‌زموونی شانۆی جیهانی چه‌ندین هه‌وڵی به‌دوای خۆیدا هێنا, ته‌نانه‌ت له‌شانۆی شێوه‌كاری پۆڵه‌ندیش به‌یه‌كێك له‌بنه‌ماو هه‌وڵه بوێره‌كانی ئه‌و شانۆیه سه‌یر ده‌كرێت.
تعليقات
إرسال تعليق