پڕۆسه‌ی ئاماده‌بوونی تێكست له‌لابۆره‌كه‌ی گرۆتۆفسكی په‌یوه‌سته به‌و پڕۆژه‌ی پشكنین وگومانه‌ی لابۆره‌كه ئه‌زموونی ده‌كات، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌و دیده ئه‌زموونكاریه‌ی كه تێكست وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی پڕۆسه‌ی بنیاتنانی نمایش سه‌یر ناكات، بۆیه كرۆكی نمایش تێكست نیه، به‌ڵكو ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌كه كرۆكی نمایشه.
ئه‌وه‌ش لێدانه له‌گوتاری باوی بنیاتنانی نمایش، ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ش په‌یوه‌ست نیه به بابه‌ت وناوه‌ڕۆك، هێنده‌ی بریتیه به‌نه‌سته‌وه، كه ده‌رخستنی ڕۆڵی گرنگی تێكسته، به‌ڵام بنه‌مای سه‌ره‌كی نیه، ئه‌گه‌رچی بوونی تێكست له‌شانۆدا ده‌شوبهێنێ به بوونی ئه‌فسانه بۆ شاعیر، دیاره ئه‌وه شاعیره مانای كه‌شف نه‌كراو له‌ناو شیعر بۆ ئه‌فسانه ئه‌دۆزێته‌وه، بۆ ده‌رهێنه‌ری شانۆییش تێكست كاتێ وه‌ك گرنگی بابه‌ت نه‌خوێنرایه‌وه، ده‌توانرێ بونیاده نه‌ووتراوه‌كانی كه‌شف بكرێت، ئه‌و پڕۆسه‌ی كه‌شف كردنه پڕۆژه‌ی پشكنینه له‌ناو شانۆدا، چونكه هه‌ریه‌ك له برێخت و شكسپیر به‌داهێنه‌ری شانۆ نازانێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تواناكانیان له‌سه‌ر كاغه‌ز بۆ شانۆ بنیت ناوه، بۆیه به داهێنه‌ری ئه‌ده‌بی ناویان ده‌بات، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ش كه گۆڕانكاریه‌كانیان له‌ئاستی تێكستی نووسراو بنیات ده‌نێن.
كه‌واته مافی خۆمانه بپرسین ئه‌و ده‌یه‌وێت چی له‌تێكست بكات و چ گۆڕانكاریه‌ك له‌شانۆدا به‌رپا بكات؟ بوونی پرسیارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌مانباته سه‌ر ووته‌یه‌كی خۆی كه زیاتر له پرسیاره‌كه‌مان نزیكمان ده‌خاته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێ ده‌ڵێت " نامه‌وێ بكه‌ومه پێشكه‌شكردنی ڕاڤه‌ی ئه‌ده‌بی و چاره‌سه‌ری ئه‌ده‌بی، سه‌باره‌ت به‌من ئه‌وه‌ی گرنگه ووشه‌كان نین، به‌ڵكو له‌تواناماندایه به ووشه‌كان چی به‌رهه‌م بێنین، ئه‌وه‌ی ده‌یبه‌خشین به‌ژیانی ووشه‌كانی تێكستی وه‌ستاو وگواستنه‌وه‌یان بۆ ووشه‌ی ده‌نگدار، زۆر له‌وه‌ش دوورتر ئه‌ڕۆم، شانۆ پڕۆسه‌یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ری وه‌ڵامی كرداره‌كان وپاڵنه‌ره مرۆییه‌كانه له‌ڕێگه‌ی به‌ركه‌وتنی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ یه‌كتری، ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ها كرده‌یه‌كی بایه‌لۆژی و رۆحیه" (جيرزى كروتوفسكى: نحو مسرح الفقير, ترجمة: د. كمال قاسم نادر, وزارة الثقافة (بغداد) 1982, ص 56)
تێگه‌یشتنه‌كه بۆ سه‌یركردنی تێكست ڕوونه، كه خوازیاری ڕاڤه‌كردنه‌وه‌ی تێكست نیه له‌تێڕوانینی ئه‌ده‌بیه‌وه، به‌ڵكو ته‌ئویلی میتازمانه له‌ناو تێكست، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش خوێندنه‌وه‌ی نه‌ووتراوه، گۆڕینی ووشه‌یه له‌ڕووبه‌رێكی نووسراوی سه‌ر كاغه‌ز بۆ كرده‌یه‌كی بزاوتی بایه‌لۆژی ورۆحی، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما تیۆریه وه‌ستاوه كه هه‌میشه تێكست پێویستیه‌ك نیه له‌شانۆدا، چونكه شانۆ ته‌نها له ئاماده‌نه‌بوون پێویستی به‌چوونه ژووره‌وه‌یه‌ك هه‌بێت ڕوو ده‌كاته تێكست.
تێكست له‌و ساته‌دا ته‌نها ئینتیماكردنه بۆ ناو شانۆ.. نه‌وه‌ك خۆی شانۆكه بێت، ئه‌وه جوله‌و ده‌نگه شانۆ وه‌ك پێویستی سه‌یریان ده‌كات، یاخود نه‌توانین تێكست وه‌ك ڕێگایه‌ك ناو به‌رین، ڕێگایه‌ك كه شانۆ پێیدا تێده‌په‌ڕێت.. چونكه تێكست شانۆ بنیات نانێت، هێنده‌ی ئه‌وه ئه‌كته‌ره له‌و ڕێگایه ده‌چێته ناو شانۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی یه‌كه‌ی گوتاری نمایشی له‌سه‌ر بنیات بنرێت، ئه‌وه‌ش گه‌یاندیه ئه‌و بۆچوونه‌ی بڵێت "له‌سه‌ر ئه‌كته‌ره كه بتوانێ له‌ڕێگه‌ی ده‌نگ وجوله‌وه زمانێكی ده‌روونی خودگه‌رێتی تایبه‌ت بخوڵقێنێ، كاری ئه‌و هه‌ر وه‌ك كاری شاعیرێكی مه‌زنه كه له‌ڕێگه‌ی په‌یڤه‌وه زمانه ده‌روونیه تایبه‌تیه‌كه‌ی بخوڵقێنێت" (غروتوفسكي يخرج الامير الصاعد/ المقدمة: جان جاكو، الدراسة: سيرج اواكنين، ترجمة (د. جمال شحيد) الحياة المسرحية العدد (11/12) 1980، ص 127 )
تعليقات
إرسال تعليق