له‌نێوان جه‌سته‌و یاده‌وه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كی
شاراوه هه‌یه, ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌توانای ڕاهێنانی شانۆییه له‌ناو مۆتیڤی سه‌ره‌كی
بیكات به گوتاری باڵای سه‌ربه‌خۆ له‌نمایشی شانۆیی, ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ده‌كه‌وێته
نێوان جه‌سته ویاده‌وه‌ری, په‌یوه‌ندیی دابڕاوی دوو بونیاد نییه, به‌ڵكو له‌دایكبوونی
بونیادێكه له‌ناو گوتاردا.
ئه‌وه یاده‌وه‌ریه له‌ناو جه‌سته دێته
بوون, بۆیه گرۆتۆفسكی پێداگیریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه "جه‌سته یاده‌وه‌ری
نییه, به‌ڵكو خۆی یاده‌وه‌ریه, ئه‌وه‌ی ده‌بێت پێی هه‌ڵبستێت لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی
جه‌سته‌یه" (غروتوفسكى, غروتوفسكى بين الفعل العضوي والطقوسية, اعداد: د. قاسم
بياتلى, الهيئة المصرية العامة للكتاب 2011, ص 59)
ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی له‌دایكبوونی كردار,
به‌واتای كردار حاله‌تێكی زهنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه, زهن كۆمه‌كی یاده‌وه‌ریی ده‌كات
وله‌ناو جه‌سته چڕ ده‌بنه‌وه, چڕبوونه‌وه هه‌ڵده‌ستێت به خوڵقاندنی كردار له‌لای
جه‌سته‌وه, لێره‌وه ترازانێك نیه له‌نێوان جه‌سته ویاده‌وه‌ریی, چونكه به بڕوای
گرۆتۆفسكی "جه‌سته جۆرێكه له یادگاریی" (حركة التجديد في المسرح العالمي..
أوجست جرودجيتسكى, ترجمة: د. هناء عبدالفتاح, الهيئة المصرية العامة للكتاب (القاهرة)
2010, ص99)
ئه‌وه‌ش مانای وایه كۆی مێژووی جه‌سته
تۆماركردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه یاده‌وه‌رییه كه بوونه‌ته یادگاریی, جه‌سته ئه‌و یاده‌وه‌رییانه
ناكاته ده‌ره‌وه‌ی خۆی, به‌قه‌د ئه‌وه‌ی مێژووی تۆمارنه‌كراوی یادگاریه‌كان ده‌كاته
مێژووی زینده‌گی جه‌سته, زینده‌گیه‌ك له‌پڕۆژه‌ی پێرفۆڕمانسیدا توانای به‌شداریكردنه‌وه‌ی
هه‌یه له كردار, چونكه منداڵدانی ڕاسته‌قینه‌ی یاده‌وه‌ری, جه‌سته خۆیه‌تی.
خۆیبوونی جه‌سته بابه‌تێكی گرنگی شانۆییه
له‌لای گرۆتۆفسكی, به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوونی جه‌سته پۆلین ده‌كاته سه‌ر دوو جۆری ته‌واو
جیاواز له‌یه‌كتریی, ئه‌وانیش (منی جه‌سته) و(جه‌سته‌ی من) ه, ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی
بوونگه‌رایی جه‌سته‌یه, چونكه كاتێ جه‌سته بوو به من, ته‌واو جیاوازه له‌وه‌ی
(من) ببێت به‌خاوه‌ن جه‌سته, ده‌توانین ئه‌وه‌ش ناو به‌رین به خاڵی دابڕان له‌ته‌ك
تێگه‌یشتنه‌كانی به‌ر له‌خۆی بۆ جه‌سته, ده‌كرێت به له‌دایكبوونی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌سته
له‌شانۆدا بیبینین, ئه‌وه‌ش دیدو تێگه‌یشتنی
جیاوازی بۆ دوای خۆی كرده‌وه, چونكه ئه‌و جیاكاریه بۆ جه‌سته, بۆ خۆی داڕشتنه‌وه‌ی
چه‌مكی جه‌سته‌یه له‌ڕووبه‌ری كاری پێرفۆڕمانسی شانۆدا.
ئه‌وه بۆ شانۆكارانێك نیه كه بیانه‌وێ
وێنه‌ی گرۆتۆفسكی به‌رهه‌م بێننه‌وه وهه‌مان ده‌ره‌نجامه‌كانی نمایش بكه‌نه‌وه (ئه‌وه
به‌هیچ جۆرێك كاری ده‌رهێنه‌رێك ناگرێته‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات له‌سه‌ر شێوازی
شانۆی هه‌ژاری گرۆتۆفسكی كار ده‌كات) به‌ڵكو چه‌مكه‌كان ده‌بێت ببنه رووبه‌رێك بۆ
ڕه‌خنه‌گرتن, به‌وه‌ی له‌ناو تێگه‌یشتنه‌كان پڕۆسه‌ی گه‌ڕان وپشكنین ده‌ست پێبكات,
نه‌وه‌ك ده‌ره‌نجامی گه‌ڕانه‌كانی وه‌ك ڕێسا وبنه‌ما سه‌یر بكرێت, گرۆتۆفسكی هه‌ر زوو
هه‌ست به‌و مه‌ترسیه ده‌كات, بۆیه له‌گفتوگۆیه‌كدا ده‌ڵێت "هه‌ندێك ڕه‌گه‌زی
جوانكاریی له‌لابۆره شانۆییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆم, پێویسته جگه له‌خۆم كه‌س
وێنه‌ی له‌به‌ر نه‌گرێته‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر وایان كرد ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕه‌سه‌ن
وسرووشتی نابێت" (جيرزي كروتوفسكي: نحو مسرح الفقير، ترجمة (د. كمال قاسم نادر)
وزارة الثقافة (بغداد) 1982، ص 171 )
نه‌بوونی جه‌سته وبوون به جه‌سته واده‌كات
پێرفۆڕمێر نه‌بێته جه‌سته‌یه‌ك كه هه‌ڵبستێت به‌نواندنی تێكست, نواندنكردن له تێكست
ده‌بێته توانه‌وه له‌ناو كاره‌كته‌ر ودیدی نووسه‌ر, له‌كاتێكدا پێرفۆڕمێر نه كاره‌كته‌ری
ناو تێكسته و نه نووسه‌ری تێكسته (له‌و كاته‌دا گه‌ر خۆی نووسه‌ری تێكستیش بێت مانای
وانیه ئه‌و بتوانێ به‌رجه‌سته‌ی پڕۆسه‌ی نووسین بكات, چونكه كه بوو به پێرفۆڕمێر
له‌وێدا ئه‌و نووسه‌ر نیه, ئه‌و كاتێك نووسه‌ره كه موماره‌سه‌ی پڕۆسه‌ی نووسین له‌سه‌ر
كاغه‌ز ده‌كات) بۆیه ئه‌و ده‌بێت له‌نێوان منی جه‌سته وتێكست, نهێنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه
بدۆزێته‌وه.
ئه‌وه‌ش پڕۆسه‌ی خوڵقاندنه له‌ناو ده‌روونی
جه‌سته, بۆیه لێره‌دا ده‌روون وه‌ك یاده‌وه‌ریی به‌شێكیتره بۆ كردار, به‌ڵام ده‌روون
كردار ناخوڵقێنێت, هێنده‌ی ده‌رگا به‌ڕووی یاده‌وه‌ریی ده‌كاته‌وه, گرۆتۆفسكی بۆ پێرفۆڕمێر
ناوی ده‌بات به "سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ده‌روون" بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌سه‌ر
ده‌روونی خۆی زاڵ بێت, ده‌بێت ته‌سلیمی ئاره‌زووه ده‌روونیه‌كانی خۆی نه‌بێت, هێنده‌ی
ئه‌و كه‌شفنه‌كراوه‌كان له‌خۆی بدۆزێته‌وه, ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه بگه‌یه‌نێته‌وه به
"ته‌سلیمبوون به ده‌روون" به‌واتای ده‌روون له‌نێوان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریی
وته‌سلیمبووندا له‌ناو دوو كرده‌ی هاودژو به‌یه‌كداچوون یاده‌وه‌ریی ڕووبه‌رووی زهن
ده‌كاته‌وه.
زهن ده‌بێته ناوه‌ندگه‌رێتی ئه‌و دوو وێنه‌یه‌ی
ده‌روون, كه گه‌ر وه‌ك دوو بازنه‌ی له‌یه‌كتربڕ ته‌ماشایان بكه‌ین, شوێنێك بۆ یاده‌وه‌ریی
له‌نێوان دوو بازنه‌كه ده‌بینین, له‌هه‌مان كاتدا ڕووبه‌ری به‌تاڵ ده‌رده‌كه‌وێت,
كه یاده‌وه‌ریی له‌ناویدا نییه, چونكه پێرفۆڕمێر به‌سه‌ر ده‌روون زاڵبووه, ئه‌وه‌ش
وا ده‌كات زهن هه‌ردوو بازنه‌كه ببینێت كه پێرفۆڕمێر كرده‌ی خوڵقاندن له‌نێوان جه‌سته
وتێكست دێنێته بوون, بوونێك وابه‌سته‌یه به منی جه‌سته, ئه‌و من بوونه پڕۆسه‌یه‌كی
ئه‌لته‌رناتیڤه له‌به‌رامبه‌ر جه‌سته‌ی من, جه‌سته‌ی من ئینتیما بۆ دنیای نووسه‌ر
ده‌كات, وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌كته‌ره‌كه بێت, بۆیه جیاوازیكردن له‌نێوان ئه‌و دوو
تێگه‌یشتنه بۆ جه‌سته, دیدی جه‌وهه‌ریه له‌تێگه‌یشتنمان بۆ جه‌سته‌ی پێرفۆڕمێر.
له‌و كاته‌دا جه‌سته به‌ته‌نها كه‌ره‌سته‌یه‌ك نیه
كه ئاماده‌بوونی هه‌بێت, به‌ڵكو ئاماده‌بوونی جه‌سته.. هێزی ده‌نگه, ده‌نگ توانای
به‌خشینی هێزی هه‌یه به‌جه‌سته, ئه‌وه پێویستی به به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ وهاواركردن
نییه (ده‌مه‌وێ سه‌رنجتان بۆ ئه‌و خاڵه ڕابكێشم كه ئێمه به‌هیچ جۆرێك باسمان له‌مه‌شق
وڕاهێنانه‌كانی گرۆتۆفسكی وپڕۆسه‌ی ئاماده‌بوونی ئه‌كته‌ر وه‌ك پێرفۆڕمێر نه‌كردووه,
كه دیاره ئه‌وه‌شیان بابه‌تێكی گرنگه, به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ری زیاتر‌و پڕۆژه‌ی
تایبه‌تمه‌ندی پێویسته بۆیه نه‌مانویستووه به‌ته‌نها له‌سه‌ر گرۆتۆفسكی چڕ ببینه‌وه,
كه دیاره ده‌كرێت ئه‌وه‌یان له‌داهاتوودا وه‌ك پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ری),
بۆیه بۆ پێرفۆڕمێر "پێویسته بگه‌ڕێت به‌دوای ده‌نگی سرووشتی خۆت, وا له‌و ده‌نگه
بكه‌یت به‌هاوكاری پاڵنه‌ره‌كانی جه‌سته بكرێته‌وه" (جيرزي كروتوفسكي: نحو مسرح
الفقير، ترجمة (د. كمال قاسم نادر) وزارة الثقافة (بغداد) 1982، ص 176 )
پێرفۆڕمێر له‌بڕی یاریكردن به ده‌نگ وزۆركردن
له‌ده‌نگ, پێویستی به‌گه‌ڕانه له‌ناو ده‌نگی سرووشتی خۆی, ئه‌وه‌ش به‌مه‌شق وڕاهێنانی
تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت, جه‌سته وده‌نگ جولاندنی یه‌كێكیان نیه له‌ڕێگه‌ی ئه‌ویتره‌وه,
به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌یان توانای جولاندنی ئه‌ویتری هه‌یه, له‌دیدێكی تایبه‌تمه‌نده‌وه
بۆ ئه‌و ئاراسته پێرفۆڕمانسیه ئه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو, كه جه‌سته ده‌نگه وده‌نگیش
جه‌سته‌یه, به‌واتای ئێمه له‌به‌رامبه‌ر جه‌سته‌دا هه‌ست به‌ده‌نگ ده‌كه‌ین, له‌ده‌نگیشدا
جه‌سته‌ی بزاوت ده‌بینین.
تعليقات
إرسال تعليق