له‌نێوان گرۆتۆفسكی وستانسلافسكی ئه‌وه‌ی كۆیان بكاته‌وه ئه‌و خاڵه جه‌وهه‌رییه كه ئه‌و دوو داهێنه‌ره دوو میتۆدی تایبه‌ت وسه‌ربه‌خۆیان بۆ نواندن هێناوه‌ته كایه‌وه، بۆیه له‌و باره‌یه‌وه پیته‌ر بروك له پێشه‌كی كتێبی (به‌ره‌و شانۆی هه‌ژار) ده‌نووسێت "گرۆتۆفسكی بێ هاوتایه له‌و ڕێگایه، له‌به‌رچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی زانیاری من، بێجگه له‌و هیچ كه‌سێك له جیهاندا، له‌ستانسلافسكیه‌وه له‌سرووشتی نواندن وفینۆمینۆ وماناكانی بتوێژێته‌وه، سرووشت وزانستی پرۆسه بیره –گیان- سۆزیه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌ره‌و قوڵایی ته‌واو ببات كه گرۆتۆفسكی پێی هه‌ڵسا" ( جيرزى كروتوفسكى: نحو مسرح الفقير, ترجمة: د. كمال قاسم نادر, وزارة الثقافة (بغداد) 1982, ص 9)
به‌واتای گرۆتۆفسكی به‌دوای ستانسلافسكی میتۆدێكی سه‌ربه‌خۆ بنیات ده‌نێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ی به‌ناوی میتۆد بنیاتنراون نه‌یانتوانیووه دابڕانی ته‌واوه‌تی له ستانسلافسكی بخوڵقێنن، تا هاتنی گرۆتۆفسكی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و له‌كوێ له ستانسلافسكی جیا ده‌بێته‌وه، ئه‌و تێگه‌یشتنه جیاوازه كامه‌یه كه بنیاتی ده‌نێت؟
ئیشكردنی گرۆتۆفسكی بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ستانسلافسكی نیه هێنده‌ی پڕۆژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر به ده‌ره‌نجامی كه‌شف نه‌كراو بگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ڕووی نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ستانسلافسكی گومانه‌كانی به كۆمه‌ڵه پرسیارێك ده‌گۆڕێت، چونكه ئینتیماكردنه‌وه بۆ كتێبی (ئاماده‌كردنی ئه‌كته‌ر) ی ستانسلافسكی پێی وایه بۆ ئه‌و گرنگیه‌كی نیه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ئینتیما ده‌كه‌ن بڕوای وایه "تۆ یان داهێنه‌ریت، یان داهێنه‌ر نیت. ئه‌گه‌ر داهێنه‌ر بیت، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ستانسلافسكی تێده‌په‌ڕێنی، ئه‌گه‌ر نا وه‌فاداریت، به‌ڵام نه‌زۆكانه، پێویست ناكات بپرسی: ئایا ستانسلافسكی ئه‌مڕۆ گرنگه؟ ئه‌گه‌ر بۆتۆ گرنگ بێ له‌خۆت بپرسه بۆچی؟ مه‌پرسه ئایا گرنگه بۆ خه‌ڵكی تر؟ یان بۆ شانۆ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی؟" ( گرۆتۆفسكی: وه‌ڵام بۆ ستانسلافیسكی (1-2)، وه‌رگێڕانی (مسته‌فا قه‌سیم) گۆڤاری رامان، ژماره (124) لا 179 )
لێره‌دا ده‌بینین دوو ناونان وه‌ك دوو چه‌مك ئاماژه پێده‌دات (داهێنه‌ر) و(وه‌فادار) داهێنه‌ر بریتیه له‌و شانۆكاره‌ی ئیشكردنه‌كانی ناچاری ناكات ئینتیما بۆ ستانسلافسكی بكات، به‌ڵكو ئیشكردنه جیاوازه‌كانی وا ده‌كات ئه‌و تێپه‌ڕێنێت، هه‌رچی ئه‌وه‌یتره (وه‌فادار) ئه‌وه دڵسۆزیی نیه بۆ ستانسلافسكی هێنده‌ی به پیرۆزكردنیه‌تی تا ڕاده‌ی دۆگما بوون، بۆیه ده‌بێ به دۆگمایه‌كی نه‌زۆك، به‌پێویست نازانێت كه‌سی دۆگما نه‌زۆكی بیركردنه‌وه‌ی خۆی بسه‌پێنێ به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كان، چونكه ستانسلافسكی كه بۆ ئه‌و گرنگه مه‌رج نیه بۆ داهێنه‌ره‌كان له‌كاركردندا گرنگ بێت، ئه‌و لۆژیكه نه‌گۆڕه لای دۆگما پێویست ناكات بیكات به لۆژیكی شانۆ، به‌ڵكو ده‌بێ به لۆژیكی ئه‌وه‌ی كه نه‌زۆكانه كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌وه‌ش بنه‌مایه‌كی ڕۆشنی گرۆتۆفسكیه بۆ خۆ جیاكردنه‌وه‌ی له ستانسلافسكی.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌وه ناشارێته‌وه كه كتێبی (ئاماده‌كردنی ئه‌كته‌ر) به‌رهه‌می ئه‌و رۆژگاره‌ی ستانسلافسكی و ئه‌و ژینگه‌یه‌و دۆخه‌كه‌ی بووه كه ئه‌و تیایدا ژیاوه، ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی ناكرێ ئێمه بمانه‌وێ له‌ناو خۆمان بنیاتیان بنێینه‌وه، چونكه ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی ستانسلافسكی له پرسیاره‌كانی پێی گه‌یشتووه هه‌رگیز ئه‌و وه‌ڵامانه نین كه خوازیاریه‌تی، به‌واتای ده‌یه‌وێ پرسیاره‌كان به‌وه‌ڵامی تری بگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا سه‌رسام بووه به ستانسلافسكی, به‌ڵام كاتێ ویستویه‌تی به‌دوای وه‌ڵامی نوێ بگه‌ڕێت ئه‌و سه‌رسامیه‌ی به رێزگرتن گۆڕیووه، تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و پێی وایه چیتر ناتوانێ به‌وه ڕازی بێت كه پێشتر به میتۆد ناسیویه‌تی، بۆیه ده‌ست نیشانی ئه‌و گۆڕانكاریانه ده‌كات وته‌نانه‌ت ده‌ست نیشانی هه‌ڵه‌ی ستانسلافسكیش ده‌كات، چونكه ستانسلافسكی "هێشتا له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو به په‌نابردن بۆ یاده‌وه‌ری سۆزه جیاوازه‌كان ده‌توانرێ ئه‌و سۆزانه جارێكی تر بهێنرێنه‌وه كایه‌وه، هه‌ڵه‌كه لێره‌دا بوو، كاتێك بڕوا بكه‌ی كه هه‌سته‌كانمان په‌یوه‌ستن به ئیراده‌مانه‌وه، له‌ژیاندا به پێچه‌وانه‌وه ده‌توانین بیسه‌لمێنین كه هه‌سته‌كان ئازادن له ئیراده، هه‌سته‌كان له‌ژێر ڕكێفی ئیراده‌دا نین" (هه‌مان سه‌رچاوه/ لا 183)
كه‌واته گرۆتۆفسكی ویستویه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ستانسلافسكی له‌پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی ئه‌كته‌ر بنیاتی بنێت، ته‌واوی ئه‌و پرۆسه‌یه بخاته ژێر ڕكێفی ڕه‌خنه، سه‌ر له‌نوێ له‌سه‌ر چه‌مك وماناكان بوه‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ستانه به‌ڕووی شانۆی باو، یاخود بنیاتنانی پرۆسه‌ی میتا شانۆیه، هه‌ر میتا شانۆیه وا له گرۆتۆفسكی ده‌كات شانۆ وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی پێرفۆرمانسی بۆ ئه‌كته‌ر ته‌ماشا بكات، ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكات هه‌ڵسانه به كردارێك كه شانۆیه، ئه‌وه‌ش ته‌واو دژی دنیابینی ستانسلافسكی بوو بۆ شانۆ كه پێی وانه‌بوو شانۆ كردار بێت، به‌ڵكو ستانسلافیكی شانۆی وه‌ك ئامانج ده‌بینی، كه‌چی گرۆتۆفسكی ئاوا سه‌یری شانۆ ناكات "من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم بۆمن ئامانج بووبێ، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای منه‌وه، ته‌نیا كرداره، ڕووداوه، له‌وانه‌یه ئه‌و كرداره زۆر نزیك بووبێ له‌تێكستی مه‌رگه‌ساتێكه‌وه كه وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆ كرداره‌كه وه‌رگیرابێ" ( گرۆتۆفسكی: وه‌ڵام بۆ ستانسلافیسكی (2-2) گۆڤاری رامان، ژماره (125) لا 152)
ئه‌وه‌ش ده‌رخستنی ته‌واوی خه‌سڵه‌ته جیاوازه‌كانیانه له‌یه‌كتری، به‌واتای جیاوازیه‌كانیان جیاوازی میتۆدی كاركردنه بۆ ئه‌كته‌ر، بۆیه ئه‌گه‌ر ستانسلافسكی ده‌روازه‌یه‌ك بووبێت بۆ مایه‌رهۆڵد وفاختانكوف و ئیلیا كازان، ئاواش بۆ گرۆتۆفسكی ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌یه‌كه كه تیایدا ماڵێكی سه‌ربه‌خۆو جیاوازی تیابنیاتناوه، ئه‌وه‌ش وای كرد به‌ته‌واوی بتوانێ ڕێگاو پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی بنیات بنێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و جیاوازیانه بووه‌ستین له‌نێوان ئه‌و دوو ده‌رهێنه‌ره پێویست به توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات كه پێویستی به‌چه‌ندین ئارگۆمێنت هه‌یه بۆ قسه‌كانمان, تاوه‌كو دوای ئه‌وه ئه‌وسا ڕوناكی بخه‌ینه سه‌ر جیاوازیه‌كانیان، ئه‌وه‌ی لێره‌دا له‌و ته‌وه‌ره هه‌ڵوه‌سته‌مان له‌سه‌ری كرد ته‌نها ده‌رخستنی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی نێوانیانه بۆ جیاكردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری وه‌ك دوو شێوازی سه‌ربه‌خۆ بۆ كاركردن، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌توێژینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه، به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێمه ده‌رخستنی دیدی جیاوازی گرۆتۆفسكیه بۆ شانۆ، وه‌ك چۆن له‌رۆشنبیریی شانۆیی ئێمه‌دا گرۆتۆفسكی و ئاڕتۆ به‌درێژكراوه‌ی یه‌كتری ناو ده‌به‌ن، كه مه‌به‌ستمان لێره ئه‌وه‌یه خه‌سڵه‌ت و جیاوازیه‌كانیان له‌یه‌كتری بخه‌ینه ڕوو، ئه‌و چه‌نده له ستانسلافسكی جیاوازه به هه‌مان شێوه‌ش له ئاڕتۆ جیاوازه، به‌ڵام ئه‌وجیاوازیانه چیه؟ له‌چی جیاوازن؟ ئایا چۆن ستانسلافسكی ناتوانێ بیگه‌یه‌نێته ده‌ره‌نجامی تێگه‌یشتنی بۆ شانۆ ئاوا ئاڕتۆش تیۆره‌كانی شتێكی ئه‌وتۆی پێ ناڵێت؟ ئاخۆ ئه‌وانه‌ی ئاڕتۆ ئه‌یانخاته ڕوو بۆ گرۆتۆفسكی رۆژگاری تێپه‌ڕیووه‌و ئیدی ئێمه له‌رۆژگارێكی ترداین و ئارتۆ ناتوانێ گوزارشت له زه‌مه‌نی ئێمه بكات؟ ئه‌و پرسیارانه ده‌روازه‌ی چوونه نێو ده‌رخستنی جیاوازیه‌كانی نێواتن ئاڕتۆ وگرۆتۆفسكیه.
تعليقات
إرسال تعليق