شانۆی نوێی پۆڵه‌ندی كاتێ به‌ره‌و ڕووی گوتارێكی هاودژی شانۆیی رۆیشت, كه ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌زمونكارانی شانۆ له‌ته‌واوی وڵاتانی تر, به‌تایبه‌ت له‌كاتی سه‌فه‌ركردنی ئه‌و شانۆكارانه بۆ پایته‌خته‌كانی تر, به‌شانۆكانیان توانیان سه‌رنجی زۆربه‌ی گروپ وشانۆكارانی دنیا بۆ خۆیان ڕابكێشن, به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌دا ئه‌و شانۆیه پێویستی به پرۆژه‌ی ستراتیژیی بوو له‌گه‌ڵ خودی كۆمه‌ڵگای پۆڵه‌ندی خۆی, كه شانۆ بكات به كو‌لتورێك له‌كۆمه‌ڵگادا, بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گێكی پۆڵاین بۆ داهاتووی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بنیات بنێت, بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستكرا به تۆماركردنی شانۆ بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی پۆڵه‌ندی, ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ناسینی شانۆ به كۆمه‌ڵگا وه‌ك كو‌لتورێك, هه‌ڵبه‌ت له‌و كاره‌شدا كێشه‌كانی مرۆڤی هاوچه‌رخی پۆڵه‌ندی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و شانۆیانه بوو.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاده‌م هانۆشكیفیشكی هه‌وڵێكی زۆری‌دا كه وێنه‌یه‌كی ڕوونی ئه‌و شانۆیه بخاته ڕوو, تا ئاستی ئه‌وه‌ی شانۆكه‌ی به شانۆی سه‌رووی واقیع ناسرا, ئه‌و شانۆیه كه به‌شانۆی ته‌له‌فزیۆن ده‌ركه‌وت, به‌ڵام شانۆیه‌ك بوو له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگاوه ده‌هاته بوون, بۆیه كۆمه‌ڵگا پێشوازیه‌كی به‌ربڵاوی لێ‌كرد, ئه‌و شانۆیه چه‌نده له‌هونه‌ری سینه‌ما وشێوه‌كاری نزیك ده‌بۆوه, له‌هه‌مان كاتدا ده‌ربڕین شێوه‌یه‌كی ڕوون وڕاسته‌وخۆی هه‌بوو, چونكه مه‌به‌ست لێی تێگه‌یشتنی ڕه‌وانی بینه‌ر بوو له شانۆكه, وه‌ك چۆن بۆ ئاشنابوون به مێژووی ئه‌و شانۆیه هه‌وڵیده‌دا له‌دیدێكی هاوچه‌رخانه‌وه شانۆی كلاسیكی پۆڵه‌ندی به‌و كۆمه‌ڵگایه ئاشنا بكات, بۆ ئه‌و كاره‌ش شانۆی گشتی وشانۆی نه‌ته‌وه‌یی ڕێبوارتێكی ڕێكخه‌ریان هه‌بوو, بۆیه سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كان میراتی كولتوریی كۆمه‌ڵگا ته‌وزیف ده‌كرا له‌كاره شانۆییه‌كان, وه‌ك هانۆشكیفیشكی له‌شانۆگه‌ری (ئاهه‌نگی ژنهێنان) پشتی پێبه‌ستبوو, دواتر له‌شانۆگه‌ری (كۆردیان) درێژه‌ی به‌و شێوازه‌دا, ئه‌و سه‌ره‌تایه ده‌رگا كردنه‌وه بوو بۆ ئاشنابوون به كولتوری شانۆ, بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بتوانن شانۆگه‌ریه‌كانی مۆلێرو شكسپیر نمایش بكه‌ن, له‌پاڵ ئه‌وه‌دا هه‌ندێك هه‌وڵیتری ئه‌نجامدا له‌بواری ئه‌ده‌بی جیهانی له‌وانه رۆمانی (تاوان وسزای) دستۆفسكی بۆ شانۆ ده‌رهێنا, كه ئه‌و شانۆگه‌ریه به‌دیارترین كاره‌كانی حه‌فتاكانی شانۆی پۆڵه‌ندی داده‌نرێت, كه بۆته جێگای سه‌رنجی زۆرینه, به‌دوای شانۆگه‌ری (هاملێت) ڕوو ده‌كاته شاكاره‌كانیتری ئه‌ده‌بی ڕوسی به‌تایبه‌ت تۆرگینیف و چیخۆف, له‌پاڵ ئه‌وه‌دا ئه‌ده‌بی پۆڵه‌ندی به‌شێكی دیار له‌نه‌خشه‌ی كاره‌كانی داگیر ده‌كات, بۆیه هانۆشكیفیشكی هه‌وڵیدا له‌ته‌واوی كاره‌كانی شانۆی ته‌له‌فزیۆن بكاته ڕووبه‌رێك بۆ كۆبونه‌وه‌ی شانۆ وه‌ك كولتورو كێشه‌كانی مرۆڤی هاوچه‌رخی پۆڵه‌ندی وه‌ك كێشه‌یه‌كی بوونگه‌رایی ئینسان, كه زه‌مینه‌یه‌كی پته‌و بۆ داهاتوو بنیات بنێت له‌ڕێگه‌ی پرۆژه ستراتیژیه‌كه‌ی بۆ شانۆ, كه ڕه‌گی ئه‌و شانۆیه به‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگادا به‌رێته خواره‌وه.
تعليقات
إرسال تعليق