زۆرجار واڕاڤه ده‌كرێت كه گرۆتۆفسكی درێژكراوه‌ی
ئاڕتۆیه له‌شانۆدا، یا گواستنه‌وه‌ی تیۆری ئاڕتۆیه بۆ ڕووبه‌ری كاركردن، ئه‌وه له‌كاتێكدا
گرۆتۆفسكی له‌به‌رامبه‌ر ئاڕتۆ خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی تۆكمه‌یه.
كێشه‌كه لای ئێمه گرفتی ناونانه، نه‌وه‌ك
گه‌ڕانه‌وه بۆ تێكست، ئه‌وه به‌ره‌نجامی توندوتیژیی شانۆكه‌ی ئاڕتۆیه، كه به‌راوورد
ده‌كرێ به سه‌ختی مه‌شقه‌كانی گرۆتۆفسكی، ئه‌وسا وه‌ك یه‌ك پڕۆژه سه‌یر ده‌كرێت،
ئه‌و گرفته‌ش بۆ ئێمه له شانۆی عه‌ره‌بیه‌وه قه‌رز كراوه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئیشكالیه‌تی
ئه‌و گرفته پێویستمان به گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو تێكست، ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی
تری خوێندنه‌وه‌مانه بۆ ناو تیۆره‌كانی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری.
گرۆتۆفسكی دیدێكی ته‌واو ڕه‌خنه‌یی له‌به‌رامبه‌ر
تێڕوانینی ئه‌زموونكاری ئاڕتۆ بۆ شانۆ ده‌خاته ڕوو، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕی
وایه كه ده‌بوو ئاڕتۆ له‌سه‌ر ناونانی شانۆكه‌ی (توندوتیژیی) كه ناونانێكه په‌یوه‌ستیه‌كی
ڕۆحی ئاڕتۆیه، كه‌چی به‌هۆی ناونانه‌كه ئاڕتۆ نه‌یتوانیووه ڕۆشنایی بخاته سه‌ری،
ئه‌وه وای كردووه نمایشگه‌لێكی خراپی پڕ له‌توندوتیژیی جه‌سته‌یی.. ئاڕتۆ وه‌ك باوكی
ڕۆحی خۆیان ته‌ماشا بكه‌ن، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌تی له ئاڕتۆ، كه ڕه‌خنه‌یه‌كه
ده‌روازه ده‌كات بۆ دیدێكی سه‌راپاگیری شانۆیی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی (ئه‌فسوونی شانۆ) كه
ئاڕتۆ زۆر له‌سه‌ری وه‌ستاوه، له‌سه‌ر چه‌مكی ئه‌فسوون هه‌ڵوه‌سته ئه‌كات وده‌یه‌وێ
ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌م چه‌مكه بخوێنێته‌وه‌و پرسیاری ئاراسته بكات، چونكه به‌لای گرۆتۆفسكی
ئه‌و وێنه شانۆییه‌ی ئاڕتۆ كه وێنه‌یه‌كی ئه‌فسوونیه به‌ته‌وای ڕوون نییه كه مه‌به‌ستی
له‌و وێنه ئه‌فسوونیه‌دا چییه، ئه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌و ڕۆژگاره هاتۆته دی كه ئاڕتۆ
بۆ شانۆ خه‌ونی پێوه ده‌بینی، به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی شانۆ وژیان بچنه ئاستێكی واوه
كه (گێڕانه‌وه‌ی ڕووداو) و(گفتوگۆی گریمانكراو نه‌بێت له‌گه‌ڵ بینه‌ر).
به‌وه‌ی شانۆ ببێت به بوونێكی زیندوو بۆ
ئه‌كته‌ر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاڕتۆ شانۆی به لاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان نه‌ده‌بینی، چونكه
ژیان به‌لایه‌وه بۆ خۆی لاسایی كردنه‌وه‌یه، بۆیه شانۆی به حه‌قیقه‌تی ژیان ئه‌بینی،
نه‌وه‌ك ژیان به حه‌قیقه‌تی شانۆ سه‌یر بكات.
ئه‌و ده‌مه‌وی ئاڕتۆ به‌مشێوه‌یه به‌راووردی
له‌نێوان شانۆ وژیان ئه‌كرد، ئه‌و به‌راووردكارییه ده‌بێته هۆی له‌دایكبوونی پرسیاری
گرۆتۆفسكی به‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژگاره‌مان كه ئێستا شانۆ به‌و ئاسته گه‌یشتووه ئه‌وه
خه‌ونی ئاڕتۆ نه‌بوو "ئایا ئاڕتۆ ته‌نیا له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی نه‌ده‌كرد"
(جيرزى كروتوفسكى: نحو مسرح الفقير, ترجمة: د. كمال قاسم نادر, وزارة الثقافة (بغداد) 1982, ص 74)
ئه‌و پرسیاره ده‌رخستنی ڕه‌خنه ستراتیژه‌كه‌یه‌تی
له ئاڕتۆ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شانۆیه‌ی ئاڕتۆ خوازیاری بوو هاتۆته دی، كه‌واته
ده‌توانین پڕۆژه‌كه‌ی ناوبه‌رین به هاتنه دی خه‌ونه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه
بۆ خه‌ونی جیاواز، چونكه ئه‌وه‌ی ئاڕتۆ له‌په‌یوه‌ندیی نێوان شانۆ وژیان سه‌یری ده‌كرد،
ئه‌و په‌یوه‌ندیه هاتۆته دی، ئه‌وه‌ی گرۆتۆفسكی ئه‌یه‌وێت هاتنه دی په‌یوه‌ندیه‌ك
نییه، به‌ڵكو كۆتایی هێنانه به ته‌واوی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه وله‌دایكبوونێكی ڕاسته‌قینه‌ی
شانۆیه.
ئه‌وه ڕۆچوونه به‌ناو ئه‌ودیوی گوتاری
شانۆ، بۆیه پڕۆژه ئه‌زموونكاریه‌كه‌ی گرۆتۆفسكی چه‌نده له‌ڕێگای ده‌رگا كردنه‌وه‌ی
ئاڕتۆ هاتۆته بوون، به‌ڵام بوێری وتێكشكاندنی هه‌موو ماناكانی شانۆ له‌ڕووی گوتار
ودامه‌زراندن لای گرۆتۆفسكی خۆی بنیات ئه‌نرێت، واته زه‌مینه وڕه‌گی ڕاسته‌قینه
بۆ شانۆیه‌كی ئه‌زموونی وجیاواز وئه‌لته‌رناتیڤ ده‌خاته ڕوو، كه لێره‌وه ڕێگاكان
به‌ره‌و ڕێره‌وی زانستی وڕاسته‌قینه‌ی خۆیات بڕۆن، ئه‌وه‌ش به‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی
ڕه‌خنه‌ییه‌تی بۆ ڕابردوو، به‌تایبه‌ت بۆ ستانسلافسكی وئاڕتۆ.
وه‌ك له‌ته‌وه‌ری پێشوو له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن
له‌دیدی ستراتیژیی ستانسلافسكی وه‌ستاین، كه چۆن گۆڕان له ستراتیژی گوتار له‌شانۆی
ستانسلافسكی به‌رپا ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕه‌خنه‌ی توند له‌شانۆی توندوتیژیی ئاڕتۆ
ده‌گرێت، كه سه‌رباری گرنگ وبه‌هاكه‌ی ، به‌ڵام ئه‌زموونه‌كه له‌شوێنێكدا ستراتیژه‌كه‌ی
توانای گه‌ڕان وپشكنین له‌ده‌ست ئه‌دات.
ته‌نانه‌ت ئه‌و دژایه‌تیه‌ی ئاڕتۆ له‌به‌رامبه‌ر
شانۆی سوونه‌تی به‌رپای كردووه، گرۆتۆفسكی بڕوای وایه كه ئه‌وه ته‌نیا ئاڕتۆ نه‌بووه
به دژی ئه‌و لۆژیكه شانۆییه وه‌ستاوه‌ته‌وه، بۆیه ئاڕتۆ به‌ڕابه‌ری دژایه‌تی كردنی
شانۆی سوونه‌تی سه‌یر ناكات، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر كارێكی وا بكات، خۆی ڕووبه‌رووی ئه‌و
پرسیاره ده‌كاته‌وه "ناتوانین ئه‌وه قبووڵ بكه‌ین كه ئاڕتۆ له‌وه‌یاندا ڕابه‌ر
بوو، زۆر له شانۆكان له ئه‌ورووپای ناوه‌ڕاست وخۆرهه‌ڵات سوونه‌تی شانۆیی هه‌یه
كه نالۆژیك وزیندووه، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت چۆن پۆلینی فاختانكوف وستانسلافسكی بكه‌ین"
(هه‌مان سه‌رچاوه/ ص 75)
ئه‌وه‌ش مانایه وایه دژایه‌تی كردنی لۆژیك
له شانۆدا، به‌ته‌نیا ئاڕتۆ پێی هه‌ڵنه‌ساوه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری ئاڕتۆ بۆ دژایه‌تی
ئه‌و لۆژیكه شانۆییه جیاواز بووه، ئه‌و جیاوازیه‌ش شانۆی بۆ كردووه به هونه‌رێكی
ئه‌فڕێنه‌ر كه گرۆتۆفسكی به بایه‌خه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ش ده‌وه‌ستێت كه به
بوێری و ئازایه‌تی ناوی ده‌بات، به‌تایبه‌ت كه نه‌یویستووه كۆپی تێكستی ئه‌ده‌بی
بێت، له‌ڕووی پێكهاته‌ی نمایش ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی كه‌وتبووه نێوان ته‌خته‌ی شانۆ وهۆڵی
بینه‌ران، ئارتۆ ئه‌و به‌ربه‌سته ناهێلێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانای تێكشكاندنی
ته‌واوی ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی نیه, به‌ڵكو دێت
بینه‌ر ئه‌خاته ناوه‌ڕاست وئه‌كته‌ریش به‌ده‌وری بینه‌ر وسووچه‌كانی تر ئه‌سوڕێنێته‌وه,
ئه‌وه به‌لای گرۆتۆفسكی گۆڕینی شانۆی بووكه شووشه‌ی كلاسیكیه به به‌ربه‌ستێكی تره‌وه،
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئاڕتۆ زیاتر ده‌وه‌ستێت وتاوه‌كو ده‌گاته ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی
كه به‌ر له ئاڕتۆ راینهارت ومایه‌رهۆڵد هه‌وڵیان بۆ گۆڕینی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌كته‌ر
وبینه‌ر داوه دوای ئه‌وانیش ده‌رهێنه‌ری پۆڵه‌ندی سیركۆس.
ئه‌فسانه‌ی نوێ ئه‌و خه‌ونه‌ی ئاڕتۆ بوو
كه ده‌یویست له‌ڕێگه‌ی شانۆدا بنیاتی بنێت، ئه‌وه‌ش خه‌ونێكه گرۆتۆفسكی به نه‌بوونی
ووردبینی ناوی ده‌بات، ئه‌وه خه‌ونێكی له‌بارچووه.. په‌یوه‌ندیی مرۆڤ‌و ئه‌فسانه
په‌یوه‌ندیه‌كه ئه‌و دووانه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتری تووشی ناكۆكی ئه‌كات، چونكه گرۆتۆفسكی
وه‌ك چوارچێوه‌یه‌ك یاڕێسایه‌ك له ئه‌فسانه ئه‌ڕوانێت، كه خوڵقاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌سته
به نه‌وه نوێكانه‌وه نه‌وه‌ك به شانۆ، هه‌رچه‌نده نكوڵی له‌و ڕاستیه ناكات كه
شانۆ به‌شداری كردووه له گه‌شه‌سه‌ندن وخوڵقاندنه‌وه‌ی ئه‌فسانه، لێره‌دا ئه‌و تێگه‌یشتنه
خاڵێكی تری ناكۆكی جیاوازی وناكۆكیانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری، كه‌چی سه‌رباری ئه‌و جیاوازیانه
ئاڕتۆ به پێغه‌مبه‌ر ناو ده‌بات وشانۆكه‌شی به ئاستی ده‌روونی ونه‌خۆشیه‌كه‌ی, واته
شانۆكه‌ی به‌ره‌نجامی ئه‌و دۆخه سایكۆلۆژیه بوو كه ئاڕتۆ هه‌ڵگری بوو، له‌م باره‌یه‌وه‌ش
گرۆتۆفسكی ده‌ڵێت "ئاڕتۆ وانه‌یه‌كی مه‌زنی فێر كردین كه كه‌س له ئێمه ناتوانێ
نكوڵی لێ بكات، ئه‌و وانه‌یه‌ش نه‌خۆشی ئاڕتۆ بوو، بۆ به‌خت خراپیش نه‌خۆشی ئاڕتۆ
جیاواز بوو له نه‌خۆشی سه‌رده‌م، نه‌خۆشیه‌كه‌ی شێتی و چه‌وسانه‌وه بوو، ژیاری ئه‌مڕۆ
گیرۆده‌یه به نه‌خۆشی درزبردن (شیزۆفرینیا) له كه‌سێتی، ئه‌و درزبردنه له‌نێوان
عه‌قڵ وهه‌ستی وله‌ش وڕۆحه، ناكرێ ڕێگا به كۆمه‌ڵگا بدرێ بۆ ئاڕتۆ كه تووشی نه‌خۆشیه‌ك
بێت جیاواز له نه‌خۆشیه‌كه‌ی خۆی، گرتیانه خۆیان وبه شۆكی كاره‌بایی ئه‌شكه‌نجه‌یاندا،
هه‌وڵیاندا ناچاری بكه‌ن بۆ دانپیانان به فكری ده‌ستپێشخه‌ری عه‌قڵی: یاخود تووش بوون
به نه‌خۆشی كۆمه‌ڵگا" ( هه‌مان سه‌رچاوه/ ص 80)
تعليقات
إرسال تعليق