بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی تا كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانیش كۆنترۆڵی مرۆڤی پۆڵه‌ندی كردبوو, ئه‌وه‌ش وایكردبوو شانۆكه‌ی توانای ئازادبوونی نه‌بێت, هێنده‌ی توانایه‌كی زۆر ببه‌خشێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌و شانۆیه نه‌توانێ گوزارشت له‌مرۆڤه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بكات, ئاره‌زووی له‌وه بوو شانۆیه‌ك بێت هه‌میشه له‌ناو ئه‌و شانۆ پۆڵه‌ندیه بمێنێته‌وه كه به‌شانۆی رۆمانتیكی پۆڵه‌ندی ناسرابوو, به‌تایبه‌ت له‌و دۆخه ترسناكه‌ی هه‌ردوو جه‌نگه جیهانیه‌كه, كه ئه‌و مه‌ودا زه‌مه‌نیه‌ی نێوان ئه‌و دوو جه‌نگه بوونی شانۆیه‌كی رۆمانتیكی وایده‌كرد, شانۆ نه‌بێته ناوه‌ندێك بۆ ئازادبوونی مرۆڤه‌كان وكۆمه‌ڵگا به‌گژ هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت نه‌چێته‌وه, بۆیه كاره شانۆییه‌كانی لیۆن شیلله‌ر نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و شانۆیه‌ی ده‌كرد.
هه‌ڵبه‌ت شیلله‌ر ناوێكی گرنگی شانۆی پۆڵه‌ندیه, شانۆكه‌شی ئاراسته‌یه‌كی گرنگه له‌شانۆی پۆڵه‌ندیدا, كاتێ ئێمه ناگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی, ئه‌وه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتن نیه, چونكه ئێمه له‌بنه‌ره‌تدا مێژووی ئه‌و شانۆیه نانوسینه‌وه, هێنده‌ی باس له‌دیارترین هه‌وڵه نوێكانی ئه‌و شانۆیه ده‌كه‌ین, ئه‌وه‌یتر په‌یوه‌سته به‌كاری مێژوویی ونوسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌و شانۆیه, كه ته‌نانه‌ت بۆ ناوه نوێكانیش كه گۆڕانكاریان له‌و نێوه‌نده كردووه, له‌شكرێكی دیار پێك دێنن, به‌ڵام له‌لایه‌ك نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی پێویست و له‌لایه‌كیتریش نه‌بوونی توانایه‌ك له‌به‌رده‌ست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان, وا ده‌كات نه‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر زۆر هه‌وڵی شانۆیی ئه‌م شانۆیه.
دیاره له‌پاڵ ئه‌و شانۆیه شانۆیه‌كیتر هه‌بوو, كه وه‌ك هه‌ر شانۆیه‌كیتری دنیا به‌دوای ده‌ركه‌وتنی میتۆدی ئه‌كته‌ر له‌لای شانۆكاری رووس ستانسلافسكی شانۆی پۆڵه‌ندیش كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری ئه‌وشانۆیه, كه به شانۆیه‌كی واقعی ده‌روونی ناوی ده‌ركرد بوو, دیارترینیان كه له كاره‌كانیان ڕه‌نگی دابۆوه شانۆگه‌ریه‌كانی (یۆلیۆش ئۆستیرفا) و( ستیڤان یاراتش) بوو.
ئه‌و دوو ڕه‌وته له‌شانۆی پۆڵه‌ندی چه‌نده وایكردبوو, شانۆیه‌ك بێت له‌نێوان شانۆی رۆمانتیكی وشانۆی واقعی ده‌روونی بمێنێته‌وه, كه‌چی ئه‌و مانه‌وه‌یه بووه هۆی بوونی زه‌مینه‌یه‌كی تیۆریی, كه شانۆیه‌ك نه‌بێت ڕه‌گ وسه‌رچاوه‌ی نه‌بێت, ئه‌وه ئه‌گه‌ر تا شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م د‌رك به‌و ڕه‌سه‌نێتیه‌ی شانۆكه نه‌كرێت, به‌ڵام دواتر به‌ده‌ركه‌وتنی شانۆیه‌كی سیاسی هونه‌ری, گرنگی ئه‌و سه‌رچاوه ره‌سه‌نانه به‌دی ده‌كرێت, به‌وه‌ی ئه‌و دوو شانۆیه ده‌بنه میراتێك كه زه‌مینه‌ی شانۆی نوێ بنیات بنێن, به‌واتایه‌كیتر شیعریه‌ت وواقعی ده‌روونی هێزی گۆڕانكاری له‌هه‌ولًه نوێكان ده‌خوڵقێنن, به‌تایبه‌ت له‌شانۆیه‌كی سیاسی له‌لای هه‌ریه‌كه له (كۆنڕاد سیڤینارسكی) و(كاژیمیژ دایمیك).
ئه‌و فره ده‌نگیه (پۆلیڤۆنیه‌ت) له‌كاری شانۆییدا په‌یوه‌سته به‌تێكشكاندنی فۆڕم له‌مانای باودا, به‌تایبه‌ت له‌بڕوا بوونی فۆڕم له‌وێنه‌ی شانۆیی, وێنه دیدێكی ته‌كعیبی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت, ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌یاده‌وه‌ری كاركردنی له‌بواری هونه‌ری شێوه‌كاریدا, ئه‌وه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه كاری تیا ده‌كرد, كه فۆڕم به‌ره‌نجامی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه تێكست خوازیاریه‌تی.
هه‌ڵبه‌ت پێویسته ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت كه ئه‌و له‌ژێر ده‌ستی دوو هونه‌رمه‌ند كاری كردووه, ده‌توانین ڕوانینی ئه‌وان وه‌ك جۆره كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر كاره هونه‌ریه‌كانیدا ببینین, ئه‌و كاته‌ی وه‌ك شێوه‌كارێك كاری ده‌كرد له‌ژێر ده‌ستی (ستگیمینسكی) خه‌ریكی نیگاركێشان بوو, كاتێ شانۆشی خوێند له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێك له‌ناوه دیاره‌كانی شانۆی پۆڵه‌ندی ئه‌و هونه‌ره‌ی ده‌خوێند كه ئیرفین ئه‌كسیر بوو, ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده كاریگه‌ریان له‌سه‌ر پێكهاتی عه‌قڵیه‌تی شانۆی ئه‌ودا هه‌بوو.
كاتێ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیاش رۆیشت وڕاسته‌وخۆ ویستی نزیك بێت له‌شێوازه شانۆییه‌كه‌ی شانۆی داستانی برێخت, له‌نزیكه‌وه برێخت ببینیت, ته‌نانه‌ت چه‌ند كارێكی برێختی بۆ شانۆ ده‌رهێنا, له‌یه‌كێك له‌نمایشه‌كانیدا برێخت خۆشی ئاماده بووه, جگه له‌وه هه‌وڵیدا هه‌ندێك تێكست كه بنه‌مای ئه‌رستۆیی به‌ته‌واوی تیا به‌رجه‌سته كراوه, یا به‌ده‌قی نا برێختی ناسراون, وه‌ك دیدی داستانی برێخت بۆ شانۆیان ده‌ربهێنێت, له‌وانه شانۆگه‌ری (فریشته‌یه‌ك له بابل داده‌به‌زێت) ی دۆرینمات.
كاتێ له‌ناوه‌راستی شه‌سته‌كان له‌و سه‌فه‌ره‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا وبه‌تایبه‌ت له به‌رلین كه شانۆگه‌ری (مارا- صاد) نمایش ده‌كات, ئه‌و كاره ده‌بێته جێگای سه‌رنجی نێوه‌نده شانۆییه‌كه وده‌توانێت به‌م نمایشه خه‌ڵاتی ره‌خنه‌ی شانۆی ئه‌ڵمانی به‌رێته‌وه.
شوناسی شانۆ له‌لای ئه‌و ده‌رهێنه‌ره پێكهاتووه له ئاماده‌بوونێكی مرۆیی, ئه‌و تێگه‌یشتنه بۆ شانۆ, گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هایه كه به‌بیانوی كۆمۆنیزم, نه‌ك به‌ته‌نیا كۆمه‌ڵگای پۆڵه‌ندی به‌ره‌و جۆرێك له‌توند وتیژیی بردراوه, ته‌نانه‌ت بۆته گوتارێك به‌دژی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزمیش, بۆیه شانۆی سیڤینارسكی گه‌ڕانه‌وه‌ی حورمه‌ته بۆ چه‌مكی مرۆیی, مرۆڤبوون خاڵی جه‌وهه‌ری تێگه‌یشتنه له‌شانۆ, ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی جۆرێكیتری كاركردنی بۆ كردۆته‌وه, له‌لایه‌ك وا ده‌كات ڕوو بكاته ده‌رهێنانی شانۆگه‌ری (بالكۆن) ی ژان ژینیه, له‌لایه‌كیتر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رۆمانتیك له‌شانۆدا, ئه‌و ڕۆمانتیكی بوونه جۆرێكیتری گه‌ڕانه‌وه‌ی ماناكانی بوونه بۆ مرۆڤ, له‌و سۆنگه‌یه‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شكسپیر و چه‌ندین تێكستی شكسپیریی ده‌رده‌هێنێت له‌وانه (خه‌ونی نیوه شه‌وی هاوین, هاملێت) دیاره لوتكه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی بۆ شانۆ له‌دواهه‌مین كاری‌دا ده‌خرێته ڕوو, كه به‌ناوی (مێشووله) تێكستێكه له نوسینی مایكۆفسكی له‌م كاره‌یدا "هه‌موو سیما ئه‌فڕێنه‌ره شانۆییه‌كانی كۆنڕاد سیڤینارسكی تیا كۆبۆته‌وه, دیدگای بۆ جیهان وپه‌یوه‌ندیی به مرۆڤ به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وت, په‌یوه‌ندیه ناكۆكه‌كان وفره ماناكان, یه‌كێك له ڕه‌خنه‌گره‌كان ناوی له‌و جۆره داهێنانه شانۆییه ناوه: شانۆی مرۆڤی ئازاد" (حركة التجديد في المسرح العالمي.. أوجست جرودجيتسكى, ترجمة: د. هناء عبدالفتاح, الهيئة المصرية العامة للكتاب (القاهرة) 2010, ص235 )
دیاره ئه‌و كاره‌ی دوایی كه دواهه‌مین كاری بوو, ته‌نیا دوو هه‌فته بوو شانۆگه‌ریه‌كه نمایش ده‌كرا, ئه‌و ده‌مه‌ی له ئابی 1975 ده‌چوو بۆ فێستڤاڵێكی شانۆیی له شاری شیرازی ئێران, له ئاسمانی دیمه‌شق فرۆكه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته خواره‌وه, ته‌مه‌نی ته‌نها 46 ساڵ ده‌بێت كۆتایی به به‌ژیانی دێت, بۆیه به‌لای توێژه‌رانی شانۆ ئه‌وه ڕۆژێكی مه‌رگه‌ساتاویه بۆ شانۆی پۆڵه‌ندی هاوچه‌رخ, كه دیاره دوای مردنیشی شانۆگه‌ریه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌نمایشكردن, چونكه ئه‌و كاره وه‌ك ڕه‌خنه‌گران ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن, ده‌ركه‌وتنی ته‌واوی سیما ئه‌فڕێنه‌ره‌كانی شانۆی سیڤینارسكی بوو.
یه‌كێك له‌كاره دیاره‌كانی كه‌وایكرد به بایه‌خه‌وه له‌م شانۆیه سه‌یر بكرێت, هه‌وڵدانی بوو له‌ته‌ك میكوای فیلكۆ فیتسك كه نوسه‌رێكی چاخی ناوه‌ڕاست بوو, ئه‌و ده‌مه‌ی شانۆگه‌ریه‌كی ئه‌و نووسه‌ره‌ی ده‌رهێنا, به‌ناونیشانی (چیرۆكی هه‌ڵسانه‌وه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیحی پیرۆز), به‌م شانۆگه‌ریه ده‌رگای به‌ڕوو كرایه‌وه وه‌ك ده‌رهێنه‌رێكی شانۆیی خاوه‌ن توانایه‌كی به‌رز, به‌تایبه‌ت به‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شانۆگه‌ریه‌ی له‌چه‌ندین ووڵاتی دنیا پێشكه‌ش كرد, له‌وانه (پۆڵه‌ندا وفه‌ڕه‌نسا وبه‌ریتانیا وئیتاڵیا وچیكسلۆفاكیا) هه‌ر به‌م نمایشه ساڵی 1964 له‌چوارچێوه‌ی فێستڤاڵی نه‌ته‌وه‌كان له پاریس خه‌ڵاتی ڕه‌خنه‌گرانی شانۆی فه‌ڕه‌نسی وه‌رگرت, ئه‌گه‌رچی ده ساڵ به‌ر له‌و كاره شانۆگه‌ریه‌كیتری گرنگی نمایش كردبوو به‌ناوی (كۆتره‌كان) كه له‌نوسینی مایكۆفسكی شاعیر بوو, كه به‌یه‌كێك له‌كاره هه‌ره گرنگه‌كانی له شانۆ داده‌نرێت.
بنه‌مای كاری ده‌رهێنانی شانۆیی لای دایمیك په‌یوه‌سته به ڕاڤه‌كردن وته‌ئویل, ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی نێوان تێكستی شانۆیی و ته‌خته‌ی شانۆیه, ڕاڤه‌كردن بنه‌مای سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی ده‌رهێنانه, له‌و سه‌ره‌تایه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت به ڕاڤه‌كردنی تێكسته‌وه, ڕاڤه‌كردنێك ناوی ده‌نێت دڵسۆزی بۆ تێكست, به‌واتای ده‌یه‌وێت بگاته ئه‌و بنه‌مایانه‌ی دیدی نووسه‌ر, ئه‌وانه ڕاڤه بكات, پرۆسه‌ی ته‌ئویلكردنیش له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ئه‌نجام ده‌درێت, كه به‌دوای ڕاڤه‌كردنه‌وه دێته دی, به‌مانای دیدی ده‌رهێنانی له‌وێوه ده‌گاته لوتكه, ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندیی ده‌رهێنه‌ر به ئه‌كته‌ر و سینۆگرافیای شانۆوه.
له‌ڕووی میتۆدیه‌وه بۆ ته‌ئویل ئه‌و ڕوانینه‌ی ده‌رهێنه‌ر ناتوانین به دوو ئاراسته‌ی كاركردن ناوی به‌رین, چونكه ڕاڤه‌كردن پرۆسه‌ی تاكره‌هه‌ندی لێكدانه‌وه‌یه, ته‌ئویلیش به‌پێی تێگه‌یشتنی ته‌ئویلكارێكی وه‌ك گادامێر به‌شداریكردنی ئاگاییه, ئه‌وه‌ش ئاماده‌بوونی سێ ئاراسته‌یه له ئاگایی كه جوانكاری و مێژوویی و زمانه‌وانین, بۆیه لێره‌دا ته‌ئویل وڕاڤه‌كردن بۆ خۆی به‌گژداچوونه‌وه‌ی یه‌كتریه, چونكه گه‌ر ڕاڤه‌كردن دڵسۆزبوون بێت بۆ تێكست, ئه‌وا ته‌ئویل بۆ خۆی به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و دڵسۆزییه, چونكه "ناكرێ مه‌به‌ستی نوسه‌ری تێدا ده‌ست نیشان بكرێت, یان چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن له سه‌رده‌مه‌كه‌ی" (الفلسفة الهرمنيوطيقية لدى غادامير.. ديفيد كوزنز هوي, ترجمة: خالدة حامد, الثقافة الاجنبية, العدد (2) ص 14)
بۆیه ئه‌وه‌ی له‌ته‌ئویلدا ئه‌نجامی ده‌دات په‌یوه‌ندیی نیه, به‌دنیای تێكست و كاره‌كته‌ره‌كانیه‌وه, به‌قه‌د ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌دیدی شێوه‌كاریانه‌ی له سینۆگرافیا وپێكهاتی جوله‌ی ئه‌كته‌ر, گه‌ر به‌زمانی گادامێر قسه بكه‌ین, ده‌بێت بلێین ئه‌وه ئاگایی جوانكاریه, نه‌وه‌ك ئاگایی مێژوویی وزمانه‌وانی له‌ناو ته‌ئویل به‌شدار بن, سه‌ره‌نجام ئه‌و ئاگاییه له‌ته‌ك ڕاڤه‌كردنی بۆ ده‌ق وێنای كرده‌ی ده‌رهێنان ده‌كات له‌شانۆیه‌كی شیعریی و سیاسی, شیعریه‌ت به‌ره‌نجامی ئه‌و مۆركه شێوه‌كاری و زمانه‌وانییه, كه تا ئاستی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئۆپه‌رێت وهه‌ندێكجار دیدی دنیای نوسه‌رانی وه‌كو چیخۆف ده‌چێت, وه‌ك له‌شانۆگه‌ری (لالۆ فانیا) كه ته‌ئویل شتێك نیه, جگه له‌وه‌ی ده‌یه‌وێ ڕاڤه‌ی سایكۆلۆژی بۆ كاره‌كته‌ر بخاته ڕوو, ئه‌وانه‌ش له‌ناو دوو ئاراسته‌ی گرنگی گوتاره شانۆییه‌كه‌یدا چڕی ده‌كاته‌وه, كه سیاسه‌ت وشیعره, ڕه‌نگه ئه‌و دوانه له‌بنه‌ماوه جۆره ناكۆكیه‌ك بخوڵقێنن, به‌ڵام دایمیك هه‌وڵ ده‌دات شانۆ سیاسیه‌كه‌ی له‌دیدی شانۆیه‌كی شیعریه‌وه بخاته ڕوو, شیعریه‌ت به‌ته‌نیا به‌ره‌نجامی شیعر نیه, هێنده‌ی شیعریه‌ت له‌ناو سینۆگرافیاو دیدی ده‌رهێنانی به‌رجه‌سته ده‌كات.
دیدی پۆلیڤۆنی شانۆیی سیڤینارسكی
به‌شێكی دیاری شانۆكارانی پۆڵه‌ندی پێشتر له‌بواری هونه‌ری شێوه‌كاریدا كاریان كردووه, كه‌سێك له‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا كاری كردووه, كۆنڕاد سیڤینارسكی بوو, ئه‌و كاركردنه دیدێكی شێوه‌كاری به‌كاره شانۆییه‌كانی به‌خشیووه, كه وای كردووه ئاماده‌بوونی مرۆیی له‌پاڵ ئه‌و هونه‌ره, دیدێكی هاوبه‌ش ده‌خاته ڕوو له‌په‌یوه‌ندیی نێوان هونه‌رو ژیان, كه خۆی به‌دیدی پۆلیڤۆنی ناوی ده‌بات, ڕه‌نگه ئه‌وه‌یان ڕووبه‌رووی وه‌ستانمان بكاته‌وه, كه بۆچی دیدی شێوه‌كاری و ئاماده‌بوونی مرۆیی ده‌بنه دیدی پۆلیڤۆنی؟ئه‌و فره ده‌نگیه (پۆلیڤۆنیه‌ت) له‌كاری شانۆییدا په‌یوه‌سته به‌تێكشكاندنی فۆڕم له‌مانای باودا, به‌تایبه‌ت له‌بڕوا بوونی فۆڕم له‌وێنه‌ی شانۆیی, وێنه دیدێكی ته‌كعیبی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت, ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌یاده‌وه‌ری كاركردنی له‌بواری هونه‌ری شێوه‌كاریدا, ئه‌وه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه كاری تیا ده‌كرد, كه فۆڕم به‌ره‌نجامی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه تێكست خوازیاریه‌تی.
هه‌ڵبه‌ت پێویسته ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت كه ئه‌و له‌ژێر ده‌ستی دوو هونه‌رمه‌ند كاری كردووه, ده‌توانین ڕوانینی ئه‌وان وه‌ك جۆره كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر كاره هونه‌ریه‌كانیدا ببینین, ئه‌و كاته‌ی وه‌ك شێوه‌كارێك كاری ده‌كرد له‌ژێر ده‌ستی (ستگیمینسكی) خه‌ریكی نیگاركێشان بوو, كاتێ شانۆشی خوێند له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێك له‌ناوه دیاره‌كانی شانۆی پۆڵه‌ندی ئه‌و هونه‌ره‌ی ده‌خوێند كه ئیرفین ئه‌كسیر بوو, ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده كاریگه‌ریان له‌سه‌ر پێكهاتی عه‌قڵیه‌تی شانۆی ئه‌ودا هه‌بوو.
كاتێ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیاش رۆیشت وڕاسته‌وخۆ ویستی نزیك بێت له‌شێوازه شانۆییه‌كه‌ی شانۆی داستانی برێخت, له‌نزیكه‌وه برێخت ببینیت, ته‌نانه‌ت چه‌ند كارێكی برێختی بۆ شانۆ ده‌رهێنا, له‌یه‌كێك له‌نمایشه‌كانیدا برێخت خۆشی ئاماده بووه, جگه له‌وه هه‌وڵیدا هه‌ندێك تێكست كه بنه‌مای ئه‌رستۆیی به‌ته‌واوی تیا به‌رجه‌سته كراوه, یا به‌ده‌قی نا برێختی ناسراون, وه‌ك دیدی داستانی برێخت بۆ شانۆیان ده‌ربهێنێت, له‌وانه شانۆگه‌ری (فریشته‌یه‌ك له بابل داده‌به‌زێت) ی دۆرینمات.
كاتێ له‌ناوه‌راستی شه‌سته‌كان له‌و سه‌فه‌ره‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا وبه‌تایبه‌ت له به‌رلین كه شانۆگه‌ری (مارا- صاد) نمایش ده‌كات, ئه‌و كاره ده‌بێته جێگای سه‌رنجی نێوه‌نده شانۆییه‌كه وده‌توانێت به‌م نمایشه خه‌ڵاتی ره‌خنه‌ی شانۆی ئه‌ڵمانی به‌رێته‌وه.
شوناسی شانۆ له‌لای ئه‌و ده‌رهێنه‌ره پێكهاتووه له ئاماده‌بوونێكی مرۆیی, ئه‌و تێگه‌یشتنه بۆ شانۆ, گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هایه كه به‌بیانوی كۆمۆنیزم, نه‌ك به‌ته‌نیا كۆمه‌ڵگای پۆڵه‌ندی به‌ره‌و جۆرێك له‌توند وتیژیی بردراوه, ته‌نانه‌ت بۆته گوتارێك به‌دژی فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزمیش, بۆیه شانۆی سیڤینارسكی گه‌ڕانه‌وه‌ی حورمه‌ته بۆ چه‌مكی مرۆیی, مرۆڤبوون خاڵی جه‌وهه‌ری تێگه‌یشتنه له‌شانۆ, ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی جۆرێكیتری كاركردنی بۆ كردۆته‌وه, له‌لایه‌ك وا ده‌كات ڕوو بكاته ده‌رهێنانی شانۆگه‌ری (بالكۆن) ی ژان ژینیه, له‌لایه‌كیتر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رۆمانتیك له‌شانۆدا, ئه‌و ڕۆمانتیكی بوونه جۆرێكیتری گه‌ڕانه‌وه‌ی ماناكانی بوونه بۆ مرۆڤ, له‌و سۆنگه‌یه‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شكسپیر و چه‌ندین تێكستی شكسپیریی ده‌رده‌هێنێت له‌وانه (خه‌ونی نیوه شه‌وی هاوین, هاملێت) دیاره لوتكه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی بۆ شانۆ له‌دواهه‌مین كاری‌دا ده‌خرێته ڕوو, كه به‌ناوی (مێشووله) تێكستێكه له نوسینی مایكۆفسكی له‌م كاره‌یدا "هه‌موو سیما ئه‌فڕێنه‌ره شانۆییه‌كانی كۆنڕاد سیڤینارسكی تیا كۆبۆته‌وه, دیدگای بۆ جیهان وپه‌یوه‌ندیی به مرۆڤ به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وت, په‌یوه‌ندیه ناكۆكه‌كان وفره ماناكان, یه‌كێك له ڕه‌خنه‌گره‌كان ناوی له‌و جۆره داهێنانه شانۆییه ناوه: شانۆی مرۆڤی ئازاد" (حركة التجديد في المسرح العالمي.. أوجست جرودجيتسكى, ترجمة: د. هناء عبدالفتاح, الهيئة المصرية العامة للكتاب (القاهرة) 2010, ص235 )
دیاره ئه‌و كاره‌ی دوایی كه دواهه‌مین كاری بوو, ته‌نیا دوو هه‌فته بوو شانۆگه‌ریه‌كه نمایش ده‌كرا, ئه‌و ده‌مه‌ی له ئابی 1975 ده‌چوو بۆ فێستڤاڵێكی شانۆیی له شاری شیرازی ئێران, له ئاسمانی دیمه‌شق فرۆكه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته خواره‌وه, ته‌مه‌نی ته‌نها 46 ساڵ ده‌بێت كۆتایی به به‌ژیانی دێت, بۆیه به‌لای توێژه‌رانی شانۆ ئه‌وه ڕۆژێكی مه‌رگه‌ساتاویه بۆ شانۆی پۆڵه‌ندی هاوچه‌رخ, كه دیاره دوای مردنیشی شانۆگه‌ریه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌نمایشكردن, چونكه ئه‌و كاره وه‌ك ڕه‌خنه‌گران ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن, ده‌ركه‌وتنی ته‌واوی سیما ئه‌فڕێنه‌ره‌كانی شانۆی سیڤینارسكی بوو.
كاژیمیژ دایمیك: شیعریه‌تی شانۆ و شانۆی سیاسی
دایمیك شانۆیه‌كی سیاسی شیعریی بنیات ده‌نێت, ئه‌وه وه‌ستانه له‌سه‌ر ئه‌و میراته كولتوریه‌ی شانۆی پۆڵه‌ندی, كه‌وا ده‌كات بتوانێ ئه‌و میراته به‌ره‌و كرانه‌وه‌و دیدی جیاواز بۆ شانۆ به‌رێت, ئه‌و كه پێشتر وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌ژێر ده‌ستی شیلله‌ر كاری كردبوو, له‌هه‌مان كاتدا وه‌ك هه‌ر شانۆكارێكی سه‌رده‌می خۆی سه‌رسام بوو به ستانسلافسكی, ئه‌و دوو شێوازه شانۆییه جۆره ده‌رباز بوونێكی بۆ هێنادی, به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تیكردنی میتۆد وفیكر, به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئاراسته‌یه‌كیتر له‌ناو تیۆر بدۆزێته‌وه, له‌پێناو ئه‌وه‌ی جیاوازبوون بێنێته كایه‌وه, ئه‌و كه شانۆكه‌ی شانۆیه‌كی سیاسی شیعریی بوو, بڕواشی به واقعی سۆسیالیستی هه‌بوو, ئه‌و ئاراسته‌و ڕه‌وتانه ده‌بنه گوتاری پێكهاته‌ی شانۆی دایمیك.یه‌كێك له‌كاره دیاره‌كانی كه‌وایكرد به بایه‌خه‌وه له‌م شانۆیه سه‌یر بكرێت, هه‌وڵدانی بوو له‌ته‌ك میكوای فیلكۆ فیتسك كه نوسه‌رێكی چاخی ناوه‌ڕاست بوو, ئه‌و ده‌مه‌ی شانۆگه‌ریه‌كی ئه‌و نووسه‌ره‌ی ده‌رهێنا, به‌ناونیشانی (چیرۆكی هه‌ڵسانه‌وه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیحی پیرۆز), به‌م شانۆگه‌ریه ده‌رگای به‌ڕوو كرایه‌وه وه‌ك ده‌رهێنه‌رێكی شانۆیی خاوه‌ن توانایه‌كی به‌رز, به‌تایبه‌ت به‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شانۆگه‌ریه‌ی له‌چه‌ندین ووڵاتی دنیا پێشكه‌ش كرد, له‌وانه (پۆڵه‌ندا وفه‌ڕه‌نسا وبه‌ریتانیا وئیتاڵیا وچیكسلۆفاكیا) هه‌ر به‌م نمایشه ساڵی 1964 له‌چوارچێوه‌ی فێستڤاڵی نه‌ته‌وه‌كان له پاریس خه‌ڵاتی ڕه‌خنه‌گرانی شانۆی فه‌ڕه‌نسی وه‌رگرت, ئه‌گه‌رچی ده ساڵ به‌ر له‌و كاره شانۆگه‌ریه‌كیتری گرنگی نمایش كردبوو به‌ناوی (كۆتره‌كان) كه له‌نوسینی مایكۆفسكی شاعیر بوو, كه به‌یه‌كێك له‌كاره هه‌ره گرنگه‌كانی له شانۆ داده‌نرێت.
بنه‌مای كاری ده‌رهێنانی شانۆیی لای دایمیك په‌یوه‌سته به ڕاڤه‌كردن وته‌ئویل, ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی نێوان تێكستی شانۆیی و ته‌خته‌ی شانۆیه, ڕاڤه‌كردن بنه‌مای سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی ده‌رهێنانه, له‌و سه‌ره‌تایه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت به ڕاڤه‌كردنی تێكسته‌وه, ڕاڤه‌كردنێك ناوی ده‌نێت دڵسۆزی بۆ تێكست, به‌واتای ده‌یه‌وێت بگاته ئه‌و بنه‌مایانه‌ی دیدی نووسه‌ر, ئه‌وانه ڕاڤه بكات, پرۆسه‌ی ته‌ئویلكردنیش له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ئه‌نجام ده‌درێت, كه به‌دوای ڕاڤه‌كردنه‌وه دێته دی, به‌مانای دیدی ده‌رهێنانی له‌وێوه ده‌گاته لوتكه, ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندیی ده‌رهێنه‌ر به ئه‌كته‌ر و سینۆگرافیای شانۆوه.
له‌ڕووی میتۆدیه‌وه بۆ ته‌ئویل ئه‌و ڕوانینه‌ی ده‌رهێنه‌ر ناتوانین به دوو ئاراسته‌ی كاركردن ناوی به‌رین, چونكه ڕاڤه‌كردن پرۆسه‌ی تاكره‌هه‌ندی لێكدانه‌وه‌یه, ته‌ئویلیش به‌پێی تێگه‌یشتنی ته‌ئویلكارێكی وه‌ك گادامێر به‌شداریكردنی ئاگاییه, ئه‌وه‌ش ئاماده‌بوونی سێ ئاراسته‌یه له ئاگایی كه جوانكاری و مێژوویی و زمانه‌وانین, بۆیه لێره‌دا ته‌ئویل وڕاڤه‌كردن بۆ خۆی به‌گژداچوونه‌وه‌ی یه‌كتریه, چونكه گه‌ر ڕاڤه‌كردن دڵسۆزبوون بێت بۆ تێكست, ئه‌وا ته‌ئویل بۆ خۆی به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و دڵسۆزییه, چونكه "ناكرێ مه‌به‌ستی نوسه‌ری تێدا ده‌ست نیشان بكرێت, یان چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن له سه‌رده‌مه‌كه‌ی" (الفلسفة الهرمنيوطيقية لدى غادامير.. ديفيد كوزنز هوي, ترجمة: خالدة حامد, الثقافة الاجنبية, العدد (2) ص 14)
بۆیه ئه‌وه‌ی له‌ته‌ئویلدا ئه‌نجامی ده‌دات په‌یوه‌ندیی نیه, به‌دنیای تێكست و كاره‌كته‌ره‌كانیه‌وه, به‌قه‌د ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌دیدی شێوه‌كاریانه‌ی له سینۆگرافیا وپێكهاتی جوله‌ی ئه‌كته‌ر, گه‌ر به‌زمانی گادامێر قسه بكه‌ین, ده‌بێت بلێین ئه‌وه ئاگایی جوانكاریه, نه‌وه‌ك ئاگایی مێژوویی وزمانه‌وانی له‌ناو ته‌ئویل به‌شدار بن, سه‌ره‌نجام ئه‌و ئاگاییه له‌ته‌ك ڕاڤه‌كردنی بۆ ده‌ق وێنای كرده‌ی ده‌رهێنان ده‌كات له‌شانۆیه‌كی شیعریی و سیاسی, شیعریه‌ت به‌ره‌نجامی ئه‌و مۆركه شێوه‌كاری و زمانه‌وانییه, كه تا ئاستی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئۆپه‌رێت وهه‌ندێكجار دیدی دنیای نوسه‌رانی وه‌كو چیخۆف ده‌چێت, وه‌ك له‌شانۆگه‌ری (لالۆ فانیا) كه ته‌ئویل شتێك نیه, جگه له‌وه‌ی ده‌یه‌وێ ڕاڤه‌ی سایكۆلۆژی بۆ كاره‌كته‌ر بخاته ڕوو, ئه‌وانه‌ش له‌ناو دوو ئاراسته‌ی گرنگی گوتاره شانۆییه‌كه‌یدا چڕی ده‌كاته‌وه, كه سیاسه‌ت وشیعره, ڕه‌نگه ئه‌و دوانه له‌بنه‌ماوه جۆره ناكۆكیه‌ك بخوڵقێنن, به‌ڵام دایمیك هه‌وڵ ده‌دات شانۆ سیاسیه‌كه‌ی له‌دیدی شانۆیه‌كی شیعریه‌وه بخاته ڕوو, شیعریه‌ت به‌ته‌نیا به‌ره‌نجامی شیعر نیه, هێنده‌ی شیعریه‌ت له‌ناو سینۆگرافیاو دیدی ده‌رهێنانی به‌رجه‌سته ده‌كات.
تعليقات
إرسال تعليق