جیاوازی میتۆدی له‌نێوان كاره شانۆییه‌كانی شاینا وكانتور یه‌كێكه له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی شانۆی پۆڵه‌ندی كه خه‌سڵه‌ته فۆرمالیستیه‌كان ناكرێت ناوی به‌رێت به دوو ئه‌زموونی له‌یه‌كچوو, چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا جیاوازی میتۆدی له‌تێگه‌یشتن وداڕشتنه‌وه‌ی ماناكانی شانۆ وتیۆری ئیستاتیكی وشانۆییه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر له‌یه‌كچوون زاده‌ی دیدی ڕواڵه‌تخوازانه بێت, ئه‌وا جیاوازی په‌یوه‌سته به گوتاری میتا شانۆی ئه‌و دوو ده‌رهێنه‌ره بۆ گوتار, كه ده‌توانین له‌و خاڵه‌وه ئینتیما بۆ جیاوازی گوتاری شانۆ بكه‌ین وناوی به‌رین به دیدگا جیاوازه‌كان, ئه‌وه جیاوازیه له‌شێوازی كاركردن, ئه‌و جیاوازیه له‌شێوازی كاركردن سه‌ره‌تایه‌كه بۆ لێكترازان ودووركه‌وتنه‌وه له‌یه‌كتری, چونكه هه‌ریه‌كه له‌نێوان دوو چه‌مكی جیاوازه‌وه گوتار بنیات ده‌نێت, له‌لای شاینا ئه‌و چه‌مكه به‌ره‌و كۆلاژی شانۆیی ده‌ڕوات, كۆلاژ ئاراسته‌ی وێنه‌ی شانۆیی ده‌باته سه‌ر جه‌وهه‌ری شته‌كان, ئه‌وه‌ش له‌ڕووی چه‌مكی زاراوه‌ییه‌وه ناو ده‌برێت به دۆبلاژ, كه له‌مانا فه‌رهه‌نگیه‌كه‌ی ده‌توانین به داڕزاندنی كه‌ره‌سته ناوی به‌رین, لێره‌دا كه‌ره‌سته زۆربه‌ی جار مه‌به‌ست له ئه‌كته‌ره, كه شاینا بڕوای وایه ئه‌و بۆ خۆی ئه‌و چه‌مكه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ دایده‌ڕێژێته‌وه, به‌مانای ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر له‌ناو خه‌یاڵی وێنه شانۆییه‌كه داده‌ڕزێت و وه‌ك به‌شێكی ئه‌و پێكهاته خه‌یاڵیه جارێكی‌تر درووست ده‌كاته‌وه, كه‌چی كانتور له‌بڕی دۆبلاژی شاینا بایه‌خ به چه‌مكێكیتر ده‌دات ئه‌ویش (ئه‌مبلاژ) ه, ئه‌و چه‌مكه به‌ته‌واوی جیاوازه, چونكه له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه‌ره‌سته ویه‌كگرتنیان وه‌ستاوه, تا له‌داڕشتنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا چڕبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌فسوونی ببه‌خشێت, لێره‌دا ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو چه‌مكه ده‌بینین بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و چڕكردنه‌وه, شاینا ئه‌كته‌ر وه‌ك سێنته‌رێك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و به‌هه‌مان مانا فه‌لسه‌فیه‌كانی ژاك دریدا ده‌یه‌وێت له‌و داڕزانه بونیاده لێكترازاوه‌كانی ئه‌كته‌ر وه‌ك كه‌ره‌سته له‌ناو نمایش بنووسێته‌وه, له‌كاتێكدا له‌لای كانتور چركردنه‌وه زاده‌ی پێكهاتێكی ئه‌فسوونیه, ئه‌وه ئاراسته‌یه‌كیتره بۆ ئه‌كته‌ر, نووسینه‌وه به‌ره‌نجامی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه نیه, به‌ڵكو چڕكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌تی, كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ره‌نجامی دیدگای شانۆییه‌تی بۆ تێكسته ئه‌ده‌بیه‌كان, هه‌ڵبه‌ت دیدگای بۆ تێكست ڕوانینی شانۆییه بۆ تێكست وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌یبینێت, نه‌ك وه‌ك خواستی تێكست بێت.
بۆیه له‌سه‌ره‌نجامدا ده‌توانین مانای جیاواز ببینین, به‌واتای ئه‌وه جیاوازی پڕۆسه‌ی ناونان نیه, ئه‌وه جیاوازی میتۆدیه, كه كاره‌كته‌ر له‌لای كانتور له‌ڕێگه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌وه ده‌بێته خوڵقێنه‌ری خود, بنیاتنانه‌وه‌ی خود نووسینه‌وه‌ی خۆیه‌تی وه‌ك وێنه‌ی باڵا, كه‌چی له‌لای شاینا چونكه پڕۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی ئاماده‌بوونی هه‌یه, ئه‌و خوده هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تێكده‌شكێت و (ئێمه‌ی جیاواز) شوێنی خود سێنته‌ری ده‌گرێته‌وه, ئه‌وه‌ش بایه‌خدانه به ئه‌ویتری مرۆڤ, له‌كاتێكدا له‌لای كانتور منی مرۆڤ ئاماده‌بوونی هه‌یه, كه‌چی شاینا ئه‌ویتر ده‌خاته ڕوو, ڕه‌نگه ئه‌وه‌یان زیاتر له‌فره كاره‌كته‌ری شانۆییه‌كانیدا زیاتر هه‌ست پێبكه‌ین.
ئه‌و كاته ده‌رهێنه‌ر خۆی ده‌بێته‌وه نووسه‌ره‌وه‌ی ته‌واوی شانۆ, ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانۆ له‌نمایش ده‌یبینین, ده‌رهێنه‌ر خۆی له‌ڕێگه‌ی زمانی شانۆوه ده‌بێته‌وه نووسه‌ری, زمانی شانۆش ئه‌و زمانه شێوه‌كارییه تایبه‌تمه‌نده‌یه كه بۆخۆی خاوه‌نی تیۆری جوانیناسیانه‌ی كاری شانۆییه, بۆیه زمانی شێوه‌كاری چه‌نده ئه‌یقونه‌ی ئینتیماكردنه بۆ گوتار له‌لای ئه‌و دوو داهێنه‌ره شانۆییه, به‌ڵام چ له‌ئاستی تیۆریی وچ له‌ڕووبه‌ری نمایشه‌كاندا, به‌ته‌واوی له‌یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه, بۆیه مه‌رگ له‌لای كانتور ده‌بێت به مۆتیڤی سه‌ره‌كی له‌شانۆی ئاینده, كه‌چی له‌لای شاینا مه‌رگ هێزی ئاماده‌بوونی یاده‌وه‌ریه, هێزێك به‌شداری له‌یاده‌وه‌ری ئه‌كته‌ر ده‌كات له‌پێناو ته‌قینه‌وه‌و ئاماده‌بوونی زینده‌گی ئه‌كته‌ر, بۆیه هه‌ردووكیان له‌یاده‌وه‌ریاندا مه‌رگ ئاماده‌یی هه‌یه, به‌ڵام گه‌ر بۆ كانتور مه‌رگ ببێته خه‌سڵه‌تی شانۆیه‌كی ئاینده‌خوازی كه به مه‌رگ ناوی ببات, ئه‌و مه‌رگه ته‌نیا هێزێكی نه‌ستیه بۆ شاینا كه له‌وێوه جیاوازیه میتۆدیه‌كانی چر ده‌بێته‌وه‌و هێلێكی ترازاو بنیات ده‌نێت, كه هه‌ردووكیان ده‌بنه دوو ئاراسته‌ی شانۆیی له‌ناو قۆناغێكی شانۆیی كه شانۆی پاش تازه‌گه‌ریه.
تعليقات
إرسال تعليق