گرنگی شانۆی پۆڵه‌ندی چه‌نده له‌ده‌ركه‌وتنی
ئه‌زموونێكی شێوه‌كاری ودیدێكی جیاوازی مرۆڤی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بوو, كه به‌دوای جه‌نگی
دووه‌می جیهانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له‌ڕێگایه‌كیتره‌وه ویستی خۆی بنیات بنێته‌وه, بۆیه
جه‌سته‌ی پۆڵه‌ندی.. جه‌سته‌یه‌كی سه‌ركوتكراو بوو كه تیایدا جه‌نگ ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی
له‌به‌رده‌م مه‌رگێكی گشتی ڕاگرتبوو, بۆیه شانۆكارانی پۆڵه‌ندی له‌هه‌وڵی بنیاتنانه‌وه‌ی
ئه‌و جه‌سته‌یه بوون له‌كاری شانۆییدا, تا ئاستی ئه‌وه‌ی جه‌سته چیتر له‌به‌رده‌م
هه‌ڕه‌شه‌دا نه‌بوو, به‌ڵكو ئه‌و جه‌سته‌یه له‌نێوان كولتوری كۆمه‌ڵگاو یاده‌وه‌ری
جه‌نگ ده‌یویست ئاراسته‌یه‌كیتر له ئێستادا بنیات بنێت, ئێستایه‌ك كه بووه زه‌مینه‌ی
دامه‌زراندنی گوتار له‌شانۆی نوێی پۆڵه‌ندیدا.
بۆیه جه‌سته نه‌ك به‌ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی
شانۆوه ده‌گه‌ڕایه‌وه ناو ژیان, به‌ڵكو جه‌سته ده‌یویست تیۆری تایبه‌ت به‌جوانناسی
بنیات بنێت وه‌ك له‌شانۆی شایناو كانتور ده‌ركه‌وت, له‌هه‌مانكاتدا خوڵقاندنی میتۆدی
تایبه‌ت بوو به ئه‌كته‌ر جیا له‌و میتۆده‌ی ئه‌كته‌ر كه له‌لای ستانسلافسكی هه‌بوو,
ئه‌وه‌ش گرۆتۆفسكی له‌لابۆره شانۆییه‌كه‌یدا بنیاتینا, كه بروك له‌باره‌یه‌وه ئاماژه
بۆ گرنگی ئه‌و میتۆده ده‌كات, هه‌ڵبه‌ت هه‌ر هه‌وڵێك بۆ میتۆدی نواندن له‌و باره‌یه‌وه
درابێت, تاهاتنی گرۆتۆفسكی هه‌وڵی شه‌رمن وترسنۆكانه بووه, نه‌یتوانیوه له‌ڕووی
میتۆدیه‌وه گرنگی ستانسلافسكی بخاته ڕوو, به‌دوای ئه‌و گرنگیه ئه‌وسا بێت خوێندنه‌وه‌ی
ڕه‌خنه‌یی بۆ میتۆده‌كه بكات, وپڕۆژه ئه‌لته‌رناتیفه‌كه‌ی بخاته ڕوو.
گرۆتۆفسكی له‌لابۆره شانۆییه‌كه‌یدا جه‌سته‌ی
ئه‌كته‌ر به گرنگترین ڕه‌گه‌زی شانۆ سه‌یر ده‌كات, ئه‌و سه‌یركردنه بۆ ئه‌كته‌ر دامه‌زراندنی
شانۆیه, له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو, كه ئێمه كه‌وتوینه‌ته دۆخ وقۆناغێكه‌وه
كه به میتا شانۆ ناوی ده‌بات, ئه‌وه‌ش كۆتایی هاتنه به‌بونیاده پێكهاتووه‌كانی
نمایشی شانۆیی, بۆ ئه‌وه‌ی شانۆ له‌ناو شانۆ خۆیه‌وه بنیات بنرێت, ده‌توانین ئه‌و
تێگه‌یشتنه وه‌ك ڕزگاركردنی شانۆ له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیه‌وه ببینین, كه میتا شانۆ
ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و دیو ماناكانی گوتار له‌شانۆدا, بۆیه نمایش كاتێك تێكست بنیاتی
نه‌نێت, ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ده‌رهێنه‌ر وێنای نمایش نه‌كات, ئه‌و ساته ئێمه ده‌كه‌وینه
ناو دنیایه‌كیتره‌وه, دنیایه‌ك دامانده‌بڕێت له‌و تێگه‌یشتنه‌ی بۆ شانۆ هه‌مانه.
چیتر تێكست شانۆمان بۆ دانامه‌زرێنێت, ئه‌وه
خه‌ون وپشكنینه‌كانی ئه‌كته‌ره به‌ره‌و كار‌و پرۆژه‌ی جیاوازمان ده‌به‌ن, ئه‌وه‌ش بۆ
خۆی چه‌مك وزاراوه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خۆی دێنێته كایه‌وه, ئه‌و چه‌مكانه به‌پێی
ڕۆژگار توانای گه‌شه‌سه‌ندن وگۆڕانكاریان هه‌یه, به‌ته‌نیا له‌ناو ماناكانی ئه‌ودا
نامێننه‌وه, به‌ڵام گرۆتۆفسكی توانی ئه‌و ده‌رگایه له‌شانۆ بكاته‌وه, كه ئێمه
به‌ر له‌و كه‌سێكمان نه‌بووه د‌رك به ده‌رگایه‌ك بكات جیا له‌و ده‌رگایه‌ی كه پێیدا
هاتووینه‌ته ناو شانۆوه, گرۆتۆفسكی به‌ره‌و ده‌رگایه‌كیتر هه‌نگاومان پێده‌هاوێت,
به‌دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك نورای ماڵی بووكه شووشه ده‌رگاكه‌ی ماڵ (شانۆ) داده‌خه‌ین وئه‌وانیتر
گوێیان له‌ده‌نگی ئه‌و ده‌رگایه ده‌بێت كه جارێكی‌تر ئه‌زموونكاران پێیدا نایه‌نه
ژووره‌وه.
ئه‌و كاتانه‌ی ئه‌كته‌ر تێكستێكی نووسراوی
پێ‌نادرێت, به‌ته‌نیا له‌به‌رده‌م چه‌مكه سوونه‌تگه‌راكانی شانۆ گۆڕانكاری ڕوو نادات,
ئه‌وه ته‌نیا نمایشی شانۆیی نیه ده‌بێت به پێرفۆڕمانسی شانۆیی, به‌ڵكو ئه‌كته‌ریش
كه ڕۆڵی تێكست نه‌گوازێته‌وه, نابێته ئه‌كته‌ر بۆ ڕۆڵگێڕانی كه‌سایه‌تیه‌ك, ئه‌و
كاته ئه‌ویش كه له‌پێرفۆڕمانسێك ده‌رده‌كه‌وێت ده‌بێت به پێرفۆڕمێر.
ئه‌وه به‌ته‌نیا پڕۆسه‌یه‌كی زاراوه‌یی
نه‌بوو, به‌ڵكو دوو چه‌مكی گرنگی لابۆره‌كه‌یه‌تی, كه له‌ناو ڕووبه‌ری كاركردن ئاماده‌یی
هه‌یه, له‌وێوه ئینتیما بۆ چه‌مكی شانۆییتر ده‌كات, كه زینده‌گی ماناكان په‌یوه‌ست
ده‌بن به ڕه‌هه‌نده شانۆییه‌كانیانه‌وه.
ئه‌و كاتانه‌ی گه‌ڕان پشكنینه‌كانی بۆ جه‌سته
به‌ته‌نیا هه‌وڵه ڕواڵه‌تخوازه‌كان نیه له‌جه‌سته, به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌سته
گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و یاده‌وه‌ری ئه‌و جه‌سته‌یه, ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی جه‌سته‌یه
به‌و یاده‌وه‌ریه‌ی به‌شێكه له‌بوونی ئه‌و, كه له‌ڕێگه‌ی ده‌نگه‌وه بوونی خۆی ده‌خاته
ڕوو, ده‌نگ پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌لته‌رناتیفی شانۆیه, گه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌ك به‌شێكی گرنگ وسه‌ره‌كی
له‌پڕۆژه‌ی ئه‌زموونكارانی شانۆ و كاری پێرفۆڕمانسی سه‌یر بكرێت, ئه‌وا گرۆتۆفسكی له‌لابۆره‌كه‌یدا
ئه‌و دنیا ئه‌فسوونیه‌ی له‌ده‌نگ كه‌شف كرد, تاوه‌كو په‌یوه‌ندیه‌كی ئۆرگانی له‌گه‌لًَ
جه‌سته درووست بكات, په‌یوه‌ندیه‌ك خستنه سه‌ر ڕێگایه‌ك بوو, كه ئه‌و شتێكی نه‌دۆزیه‌وه
بیكاته كۆنكرێت, هێنده‌ی به‌ره‌و شوێنێكی بردووین, له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگ ڕایگرتین,
ئه‌وه ئێمه‌ین چۆن سه‌یری ده‌نگ ده‌كه‌ین, ڕوانین وكاركردنمان له‌گه‌ڵ ده‌نگ چیه؟
ئه‌و كاتانه‌ی ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان ده‌كه‌ین,
تێده‌گه‌ین ئه‌و یه‌كێك له‌گرنگترین كه‌ره‌سته‌كانی كاركردنی بۆ دۆزینه‌وه, كه ده‌نگ
وجه‌سته دوو كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌كی پێرفۆڕمێره, بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای چوونه ناو كاركردن
له‌گه‌ڵ ده‌نگ وجه‌سته بتوانین بكه‌وینه ناو پڕۆسه‌ی خوڵقاندنه‌وه.
كاتێك داڕشتنه‌وه به‌ته‌نیا ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ك
نیه, به‌قه‌د ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی وبنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌خنه‌یه
له‌ڕووبه‌ری تیۆریی وكاركردندا, بۆیه ئه‌و ده‌مه‌ی نمایشی شانۆیی ده‌بێت به پێرفۆڕمانس
وئه‌كته‌ر چیتر نوێنه‌رایه‌تی كاره‌كته‌رێك ناكات, چونكه ئیدی ئه‌و نواندن ناكات,
به‌ڵكو پێرفۆرمێره, كه‌واته له‌ساناترین مانادا پێرفۆڕمانس وپێرفۆڕمێر چۆن بناسین؟
پرسیاركردنمان له‌م دوو چه‌مكه بۆ ناسین
ده‌مانباته‌وه ناو ووتارێكی گرۆتۆفسكی, كه دیدی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و دوو چه‌مكه به‌ڕوونی
خستۆته ڕوو "پێرفۆڕمێر پیاوی كرداره.. نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆڵی پیاوێكیتر ده‌بینێت,
ئه‌و سه‌مازانه, جه‌نگاوه‌ره, له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو چوارچێوه‌و ڕه‌گه‌زه هونه‌ریه‌كانه‌وه,
سرووتیش پێرفۆڕمانسه, یا كرده‌یه‌كی ته‌واوكه‌رو كرده‌یه‌كی ته‌واوه, نمایشیش تێكشكانی
سرووته, لێره‌دا له‌و رێگه‌یه‌وه نامه‌وێت, شتێكی نوێ بدۆزمه‌وه, به‌ڵكو كه‌شفی
شتێكی له‌یادكراو بكه‌م" (غروتوفسكى, غروتوفسكى بين الفعل العضوي والطقوسية, اعداد: د. قاسم بياتلى, الهيئة المصرية العامة للكتاب 2011, ص 32 )
كه‌واته نمایشی شانۆیی ده‌بێته سرووتێكی
شانۆیی, ئه‌و سرووته پێرفۆڕمانسه, سرووت له‌مانا ئاینیه‌كانه‌وه ده‌رده‌كرێت وبه‌ره‌و
مانای شانۆیی ده‌بردرێت, ئه‌وه‌ش وا ده‌كات پێرفۆڕمانس مانا به‌سرووت ببه‌خشێت وبه‌ره‌و
ئه‌و تێگه‌یشتنه بچین ئه‌وانه‌ی له‌شانۆدا ئاماده‌بوونیان هه‌یه, بوونی ڕاسته‌قینه
پێك دێنن, نه‌وه‌ك ئێمه به‌نواندنی بوون هه‌ڵبستین, له‌و كاته‌شدا پێرفۆڕمێر بوونی
ئاماده‌بوونی خۆیه‌تی نه‌ك نوێنه‌رایه‌تی كردنی كاره‌كته‌ر, ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی كه‌س
ناكات, ئه‌وه سرووتێكی شانۆییه تیایدا پێرفۆڕمێر ئاماده‌بوونی وه‌ك مرۆڤ له‌ته‌ك
ئاماده‌بوونی مرۆییانه‌ی وه‌رگر یه‌كه‌یه‌كی ڕیتواڵی پێكدێنن, كه مۆتیڤێكی چه‌مكه
له‌ڕووبه‌ری پێرفۆڕمانسدا.
ئه‌وه ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ری بینراو بێت, پێرفۆڕمێر
ڕووبه‌رێكی نه‌بینراویشی هه‌یه, ئه‌و ڕووبه‌ره‌ش له‌خۆیدا كه ده‌بێته نێوه‌ندێك
بۆ یه‌كخستنی جه‌سته وده‌نگ, هیچ كام له‌جه‌سته‌و ده‌نگ كۆمه‌كی یه‌كتری ناكه‌ن بۆ
گوزارشتكردن له‌ویتر, هێنده‌ی هێزی ئاماده‌بوون ووزه‌ی ئه‌ویتر له‌گه‌ڵ خۆی یه‌كده‌خات
له‌ناو ڕووبه‌ری بینراودا, ڕه‌نگه لێره‌دا له‌به‌رده‌م ده‌نگی سوونه‌تگه‌رادا ڕووبه‌رووی
ڕه‌خنه ببینه‌وه, كه فۆڕمێكی باو له‌شانۆدا هه‌یه وپێكهاتووه له "تێكست
ونواندن وده‌رهێنان و دیكۆرو ئارایشت ومۆسیقا" چۆن ده‌كرێت شانۆی هه‌ژاری گرۆتۆفسكی
هه‌موو ئه‌مانه له‌شانۆدا بسه‌نێته‌وه؟
هه‌ر كاتێك ڕووبه‌رووی پرسیارێكی له‌م چه‌شنه
بووینه‌وه, ئه‌و كاته بیر له‌و تێگه‌یشتنه سوونه‌تگه‌رایه ناكه‌ینه‌وه كه بۆ
وا سه‌یری شانۆ ده‌كات وناتوانێت بگاته ئه‌و دیووی شانۆ, بۆچی شانۆكارانێك ناتوانن
له‌پڕۆژه‌ی ئه‌لته‌رناتیف وجیاواز تێبگه‌ن, ئێمه ناكرێت كه‌سانێك مه‌حكوم بكه‌ین به‌وه‌ی
بۆچی ناتوانن له‌و سه‌ده نوێیه‌ی شانۆ بژین كه گرۆتۆفسكی به‌سه‌رده‌می كۆتایی هاتنی
شانۆ بینی, چونكه سه‌رده‌مێكمان هه‌یه سه‌رده‌می میتا شانۆیه, به‌ڵكو له‌بڕی ئه‌و
مه‌حكومبونانه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ووته‌یه‌كی گرۆتۆفسكی خۆی, كه به بڕوای ئێمه
ئه‌وه وا ده‌كات كاری پێرفۆڕمێر وه‌ك مرۆڤ, وه‌رگر وه‌ك مرۆڤ .. له‌په‌یوه‌ندیی شانۆ
ده‌ریبكات, هێنده‌ی كاری پێرفۆڕمانس ده‌بێته پڕۆژه‌یه‌كی ڕۆحیانه‌ی ئینسان, بۆیه
گرۆتۆفسكی ده‌ڵێت "مه‌به‌ست له‌وه‌دا نیه هه‌ر كه‌سێك بدوێنین, من خۆم ناكه‌م
به پێغه‌مبه‌ر, من زۆر به‌ساده‌یی به‌دوای ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌گه‌ڕێم كه پێویستیه‌كانیان
هه‌مان پێویستیه كه له‌مندا هه‌یه" (جيمز رووز افنز: المسرح التجريبي من ستانسلافسكى الى بيتر برووك, ترجمة (انعام نجم جابر) دار المأمون (بغداد) 2007, ص 233 )
ئه‌وه ده‌ركه‌وتنی سیمای پێرفۆڕمانسیه‌ته
كه پێویستیه ڕۆحی وده‌روونیه‌كانی مرۆڤ له‌كاری هونه‌ری له‌یه‌كمان نزیك ده‌كاته‌وه,
ئه‌وه ساتی ئاماده‌بوونی نمایش ده‌كاته ڕووبه‌ری به‌ركه‌وتنی ڕۆحی ئه‌و سرووته,
بۆیه ڕاهێنانی پێرفۆڕمێر وگه‌ڕان وپشكنینه‌كانی له‌ناو جه‌سته‌ی خۆیدا ده‌روازه‌یه‌كی
گرنگی تێگه‌یشتنه له‌پرسیاره بوونگه‌راكانی مرۆڤ, ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی دوو په‌یوه‌ندیی
پێی ده‌گه‌ین, په‌یوه‌ندیی جه‌سته به یاده‌وه‌ریی و په‌یوه‌ندیی جه‌سته به ژیانه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت یاده‌وه‌ری كۆی ئه‌و كولتورو ڕابردووه‌یه
كه جه‌سته بۆته شوناسی, هه‌رچی په‌یوه‌سته به ژیانه‌وه, مه‌به‌ست له‌زه‌مه‌نێكی
هه‌نووكه‌یی جه‌سته‌یه, به‌واتای ئه‌و په‌یوه‌ندیه هه‌وڵێكی گرنگی كاركردنێكی زانستیه
كه له ڕووی زانستیه‌وه به لقێكی مرۆڤناسی ناسیومانه, ئه‌ویش ئه‌نترۆپۆلۆژیای كولتوریه,
بۆیه ڕاهێنانی پێرفۆڕمێر توێژینه‌وه‌و پشكنینی ئه‌نترۆپۆلۆژیای كولتوریه, كه توێژینه‌وه‌ی
كولتوریی جه‌سته‌یه له‌ڕوانگه‌ی كولتورییه‌وه, به‌كۆی ئه‌و كولتوره‌ی جه‌سته هه‌ڵگریه‌تی
له‌نێوان یاده‌وه‌ری جه‌سته وئێستای ئه‌و مرۆڤه.
تعليقات
إرسال تعليق