شانۆی هه‌ژار شانۆیه‌ك كه گرۆتۆفسكی ناوینا،
هه‌وڵێك نه‌بوو بۆ درێژه‌دان به‌شانۆی ئه‌زموونگه‌ری، هێنده‌ی هه‌وڵێكه بۆ ڕزگاركردنی
شانۆی ئه‌زموونگه‌ری خۆی، چونكه زۆر ووردبینانه له‌ئه‌زموونه‌كانی پێش خۆی وورد ده‌بێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ڕه‌گی ئه‌و شانۆیه، كاتێ ده‌بینین ته‌كنه‌لۆژیا له‌ڕێگه‌ی شێوازه‌كانیه‌وه
ڕووبه‌ری شانۆكان به‌ناوی نوێگه‌ری داگیر ده‌كات، ئه‌و دێت دژی ئه‌و نوێگه‌ریه ده‌وه‌ستێته‌وه،
وه‌ستان گه‌ڕانه به‌دوای پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ شانۆ، لێره‌وه جیاوازی گرۆتۆفسكی
له‌گه‌ڵ ناوه‌كانی پێش خۆی ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌وه‌ش له‌دایكبوونی بیرۆكه‌ی لابۆری شانۆییه
له پێناو تویًَژینه‌وه‌و گه‌ڕان، تاوه‌كو دیدی ئاشكرا نه‌كراو به په‌یوه‌ندیه‌كانی
شانۆ ببه‌خشێت، دیارترین ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی كه پیاده‌ی ده‌كات له‌و تێگه‌یشتنه‌ی ستانسلافسكی
یه‌وه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌كته‌رو بینه‌ر، هه‌ڵبه‌ت نایه‌وێ له‌و په‌یوه‌ندیه
بگاته ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی برێخت به تیۆری نامۆبوون ئه‌نجامیدا، وه‌ك چۆن ئه‌كته‌ر
له‌لای گرۆتۆفسكی له‌بنیاتنانی كاره‌كته‌ر چه‌نده له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیشكردنی ستانسلافسكیدایه،
به‌هه‌مان شێوه ناچێته‌وه سه‌ر ئیشكردنه‌كانی پێش خۆی كه له ستانسلافسكی جیابوونه‌وه
له‌هه‌وڵه‌كانی مایه‌ر هۆڵد وتایرۆف وفاختانكوف، ئه‌وه‌ش دیدی خوێندنه‌وه‌یه‌كی لایه‌نگرانه‌ی
ئێمه نیه، به‌ڵكو ڕه‌خنه‌گرتنی گرۆتۆفسكی خۆیه‌تی له‌و هه‌وڵانه "ئێمه نامانه‌وێ
ئه‌كته‌ر فێری ئه‌وه بكه‌ین كه كۆمه‌ڵه شاره‌زاییه‌ك ئه‌نجام بدات كه له‌سه‌ری
ڕێكبكه‌وین یاخود (جانتای فێڵه‌كان) ی پێبده‌ین، ڕێگاكه‌شمان ئاره‌زوو كردن نیه بۆ
به‌رهه‌م هێنانی كۆكردنه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كان" (جيرزى كروتوفسكى: نحو مسرح الفقير, ترجمة: د. كمال قاسم نادر, وزارة الثقافة (بغداد) 1982, ص 14 )
ئێمه له‌و بۆچوونه‌وه زۆر به‌ڕوونی تێبینی
ئه‌و خاڵه ده‌كه‌ین، كه ئه‌و نه‌ك هه‌ر خوازیاری بۆچوونێكی هاوشێوه‌ی مایه‌رهۆڵد
نیه، به‌ڵكو زۆر به‌ڕوونی ڕه‌خنه ئاراسته‌ی بایۆمیكانیك ده‌كات، هۆكاری سه‌ره‌كی
ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ئه‌كته‌ر له‌كرده‌یه‌كی ئه‌لته‌رناتیڤ وجیاوازدا،
واته ئه‌كته‌ر توانا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی جه‌سته‌ی ده‌رناخات، لێره‌دا پێویسته جیاكاریه‌ك
بكه‌ین له‌نێوان (كاریگه‌ری) و(سه‌رسامی).
سه‌رسامی به‌ره‌نجامی جوله‌ی ئه‌كته‌ره
كه جولاندنه‌وه‌كانی تووشی سه‌رسام بوونمان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و جولانه سه‌رباری
ئه‌وه‌ی توانای بنیاتنانی نمایشیان هه‌یه، به‌ڵام توانای به‌جێهێشتنی كاریگه‌ریان
نیه لای بینه‌ر، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی بینین بینه‌ر تووشی سه‌رسامی ده‌كات، هه‌رچی كاریگه‌ریه
له‌ناو توانا وبزاوته‌كانی ئه‌كته‌ر تووشی سه‌رسامیمان ناكات، هێنده‌ی توانای به‌جێهێشتنی
كاریگه‌ری هه‌یه له‌لای بینه‌ر، ئه‌و كاریگه‌ریه به‌رهه‌م هێنانی شاره‌زایی ئه‌كته‌ر
له‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات ده‌یگۆڕێت به خوڵقاندنی پرسیاری جیاواز له‌ناو نمایش.
ئه‌كته‌ر له‌و ئاراسته‌یه‌دا هه‌ڵچوونه
ده‌روونیه‌كانی ناخاته ڕوو، به‌ڵكو له‌ته‌ك تواناكانی بزاوت له‌ناو هه‌سته‌كانی بینین
وبیستن چڕی ده‌كاته‌وه، گرۆتۆفسكی ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌كته‌ر له كۆكردنه‌وه‌ی شاره‌زایی
ده‌گۆڕێت بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كان، ئه‌وه گۆڕینی هه‌سته سرووشتیه‌كانی ژیانه،
به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ژیاندا ترس ودڵه‌ڕاوكه مرۆڤ بشله‌ژێنێت له‌ڕێگه‌ی شاره‌زایی ئه‌كته‌ر
به‌هه‌ڵچوون وگریان، ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی لابردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه ئه‌كته‌ر هه‌ڵده‌ستێ
به سه‌ماو گۆرانی، به‌واتای له‌ڕێگه‌ی ئاماژه‌كانی جوله وده‌نگ بینه‌ر ده‌خاته ناو
ده‌لاله‌ته شانۆییه ئاشكرا نه‌كراوه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌شداریكردنی بینه‌ره له‌ناو
مانادا.
گرۆتۆفسكی هه‌ر زوو ئه‌و ئاگاییه‌مان پێده‌دات
كه مه‌به‌ستی له مانا ته‌كنیكیه‌كه‌ی فۆڕم نیه بۆ فره ئاماژه‌یی، هه‌روه‌ك شانۆی
خۆرهه‌ڵاتی له‌سه‌ری ڕاهاتووه، به‌ڵكو ئه‌و فره ئاماژه‌ییه به چڕكردنه‌وه‌ی ئاماژه
ناو ده‌بات، ئه‌وه‌ی فره‌یی وه‌رده‌گرێت ئه‌وه ده‌لاله‌ته‌كانی ئاماژه‌یه، نه‌ك ئاماژه
خۆی.
په‌یوه‌ندیی نێوان (شوێنی نمایش) و(شوێنی
بینه‌ر) وابه‌سته نیه به‌ڕووبه‌رێكی نه‌گۆڕ، به‌ڵكو ئه‌و په‌یوه‌ندیه وابه‌سته‌ی
پڕۆژه شانۆییه‌كه‌یه، كه توانای چوونه ناو یه‌كتریان هه‌یه، واته سنوورێك نیه
ئه‌وانه له‌یه‌كتری جیا بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ڕوانینه بۆ بینه‌ر وه‌ك به‌شێكی چالاكی
ناو نمایشی شانۆیی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیشكردن له‌ته‌ك شانۆ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه،
چیتر له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو ئه‌فسانه پێویست به‌و ئاوێته بوونه ناكات، تاوه‌كو ته‌واوی
ڕه‌هه‌نده مێژوویه‌كانی ئه‌فسانه بخرێته ڕوو.
كه ئه‌و ڕه‌هه‌نده مێژووییه دۆڕا، هه‌ڵبه‌ت
وه‌زیفه‌ی بینه‌ریش گۆڕانی ته‌واوی به‌سه‌ردا دێت، بینه‌ر وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری له‌چۆنیه‌تی
سه‌یركردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌دا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش لای گرۆتۆفسكی له ئاوێته بوونه‌وه
گۆڕا بۆ ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌فسانه.
تعليقات
إرسال تعليق