ده‌ركه‌وتنی هه‌وڵه نوێیه‌كان له‌شانۆی پۆڵه‌ندی به‌ره‌نجامی هه‌ردوو جه‌نگه جیهانیه‌كه بوو, به‌تایبه‌ت به‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی, شانۆی پۆڵه‌ندی گه‌ڕانه‌كانی بۆ گوزارشت كردن له‌كولتورو بوونی شانۆكه‌ی به‌دوای زمانێكی هونه‌ری تایبه‌ت ده‌گه‌ڕا, بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ گوزارشت له‌دۆخه تایبه‌تیه‌كانی مرۆڤه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بكات.
ئه‌و گه‌ڕانه له‌كاتێكدا بوو كه جیهان له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی شانۆیه‌كی نوێ بوو كه گوزارشتی له‌بێهوده‌یی مرۆڤ ده‌كرد, به‌تایبه‌ت به‌دوای شانۆگه‌ری (له‌چاوه‌ڕوانی گۆدۆ) ی صامۆئیل بیكت, كه ڕه‌خنه‌گر مارتن ئه‌سلن به شانۆی ئه‌بسێرد ناوی برد, به‌دوای ئه‌و شانۆگه‌ریه چه‌ندین نووسه‌ری تری له‌ژێر ئه‌و ناونانه كۆكرده‌وه, تیایدا ووشه سه‌رباری بێده‌سه‌ڵاتی له‌دۆخی جه‌نگ, به‌ڵام ئامرازێك بوو بۆ ئینتیمای مرۆڤی خۆرئاوایی دوای جه‌نگ, كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه گوزارشت له بوونی خۆی و مردنی خه‌ونه‌كانی بكات, ئه‌وه له‌شانۆگه‌ری (به‌تووڕه‌یی ئاورێك له ڕابردوو بده‌وه) ی جۆن ئۆزبۆرن, زۆر به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت, له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی شانۆی دوای جه‌نگ, به‌ڵام شانۆی پۆڵه‌ندی وێنه‌یه‌كی جیاوازی ده‌خسته ڕوو.
ئه‌و شانۆیه نه‌یده‌ویست له‌ڕێگه‌ی تێكسته‌وه به‌دوای گوزارشته‌كانی بگه‌ڕێت, به‌ڵكو راسته‌وخۆ له‌هونه‌ری شانۆوه سه‌یری دۆخه‌كانی ده‌كرد, بۆیه بوونی شانۆی له‌ڕێگه‌ی جه‌سته‌وه ده‌بینی نه‌ك ووشه, جه‌نگ له‌یاده‌وه‌ری ئه‌و شانۆیه ئاماده‌بوونی هه‌بوو, به‌ڵام شانۆیه‌ك بوو ده‌یویست جه‌سته تیایدا زمان بنیات بنێت, ئه‌وه چه‌نده له‌ڕووی فیكریه‌وه هه‌وڵێك بێت بۆ ئازادكردنی جه‌سته له‌هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ, له‌ڕوویه‌كیتردا كه ڕووه جه‌وهه‌ریه‌كه‌ی شانۆیه, جه‌سته شانۆ بنیات ده‌نێت, ئه‌و بنیاتنانه له‌دایكبوونێكی ڕاسته‌قینه‌ی شانۆیه, وایكردووه جیهان به بایه‌خه‌وه بۆ شانۆیه‌كی جیاواز بڕوانێته شانۆی پۆڵه‌ندی.
ئه‌گه‌ر كاركردنی گرۆتۆفسكی وتۆماشفسكی بۆ جه‌سته, گه‌ڕان بێت به‌دوای گومانكردنه‌وه له‌مه‌عریفه‌ی شانۆیی وداڕشتنه‌وه‌ی پرسیاری شانۆ چیه بێت, كه بۆ ئه‌و پرسیاره‌ش ئه‌وان زمانی شانۆ ده‌كه‌ن به زمانی جه‌سته و له‌و ڕێگه‌یه‌وه دابڕانی میتۆدی له‌ته‌ك ووشه بخوڵقێنن, ئه‌وا كاركردنی یۆزیف شاینا یاده‌وه‌ری جه‌نگ وتراژیدیا ئه‌خلاقیه‌كانی خاڵی نیه له‌ناو یاده‌وه‌ری جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر, هه‌ندێكجار ئه‌و یاده‌وه‌ریه له‌ڕێگه‌ی بووكه شووشه‌ی مه‌زنه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌كته‌ر ئاماده‌بوونی هه‌یه, ئاماده‌بوونێك په‌یوه‌سته به زمانی تایبه‌تی شانۆكه‌ی.
نازیه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگای پۆڵه‌ندی له‌دایكبوونی دیدێكی فاشیزمیانه‌یه, كه تا كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌ستی داگیركردن وسڕینه‌وه‌ی شوناسی خودگه‌رایی ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ونبوون, به‌ڵام به‌كۆتایی هاتنی ئه‌و داگیركاریه له‌دوای ته‌واوبوونی ئه‌و جه‌نگه, ئیدی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌ڵسانه‌وه‌ی له‌ڕێگای شانۆدا هاوارێكی سایكۆلۆژی نیه, هێنده‌ی بیركردنه‌وه‌یه له‌سڕینه‌وه‌ی شوناس له‌به‌رده‌م گوتاری فاشیزم.
ئه‌و مرۆڤه بێده‌نگی له‌ئاست فاشیزم ده‌گۆڕێت به بێده‌نگی ووشه‌و له‌دایكبوونی زمانی جه‌سته‌وه, زمانێك یاده‌وه‌ری فاشیزم ودیدی ئیستاتیكانه بۆ جه‌نگ وێنه‌یه‌كیتر به شانۆ ده‌به‌خشێت, كه ئه‌و شانۆیه نه‌ك له‌ته‌ك یاده‌وه‌ری خۆی بپچڕێت, به‌ڵكو له‌ته‌ك شانۆی دنیاش ده‌پچڕێت وسه‌ر له‌نوێ خۆی بنیات ده‌نێته‌وه, ئه‌و تێگه‌یشتنه به‌تایبه‌تی له‌شانۆی كانتور به‌ته‌واوی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
گرۆتۆفسكی چه‌نده میتۆدێكی نوێ بۆ ئه‌كته‌ر دێنیته دی, به‌ته‌واوی له‌میتۆدی ئاماده‌كردنی ئه‌كته‌ر له‌لای ستانسلافسكی جیای ده‌كاته‌وه, به‌ڵام گرنگی ئه‌و چه‌نده مه‌زن بێت له‌نه‌خشه‌ی شانۆی نوێ‌دا نابێت نكوڵی له‌هه‌وڵه‌كانی كانتورو شاینه بكه‌ین, چونكه گرۆتۆفسكی چه‌نده له‌پرۆسه‌یه‌كی بوێرانه‌ی چاونه‌ترس ئه‌كته‌ر ئاماده ده‌كاته‌وه, به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌زموونی ئه‌وانیتر هه‌وڵی بوێرانه‌و به‌گژداچوونه‌وه‌یه له‌ته‌ك گوتاری باو, به‌تایبه‌ت كانتور له‌ئاست گوتاری جوانكاری شانۆ, ئه‌و مردن و تاریكی وه‌ك دوو بونیادی گرنگی ناو جوانكاری شانۆیی ده‌خاته ڕوو.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ناوانه ده‌رگا كردنه‌وه‌یه‌كیتر بوو بۆ ئه‌زموونی ئه‌لته‌رناتیڤ له‌م شانۆیه‌دا, بۆیه ئه‌مرۆ له‌شانۆی پۆڵه‌ندیدا كاتێ گروپه‌كانی وه‌كو شانۆی زار ده‌بینین كه چه‌نده به كراوه‌یی له‌ئاستی پێرفۆرمانسی كار ده‌كه‌ن, ئه‌وه زاده‌ی شانۆیه‌كه كه نه‌وه‌ی دوای جه‌نگ به‌ته‌واوی كاریان بۆ كرد, كه ئه‌وانی دواتر بتوانن ئه‌و دیده تێكبشكێننه‌وه‌و له‌ڕووبه‌ری كراوه‌تردا كاری تیا بكه‌نه‌وه.
ته‌نانه‌ت هه‌وڵیتر بۆ ئیشكردنه‌وه‌ی جیاواز له‌وان به‌ره‌نجامی ئه‌و دیده تێكشكێنه‌ره‌یه كه ده‌رهێنه‌رانی شانۆ بتوانن له‌ئه‌زمونكردنیان له‌ته‌ك ده‌قی شانۆیش به‌شێوه‌یه‌كیتر كار بكه‌نه‌وه, كه گرۆدگیتسكی ناوی ده‌بات به ده‌رهێنه‌ره نووسه‌ره‌كان, به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ق ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كیتر بۆ كاركردنیان, كه ده‌رهێنه‌ر سه‌رله‌نوێ له‌ڕێگه‌ی جه‌سته‌و پێكهاته‌كانی شانۆ ده‌قه‌كه بنووسێته‌وه.
تعليقات
إرسال تعليق