بنیاتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌ڕێگای شانۆوه, چه‌نده هه‌وڵێكی كۆمه‌ڵناسیانه‌یه, هێنده‌ش وێناكردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌یه‌كی شانۆییه, به‌واتای په‌یوه‌ندیی نێوان شانۆ‌و كۆمه‌ڵگا ده‌بێته په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵناسیانه بۆ شانۆ, ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌و كولتوره‌ی كه ده‌كه‌وێته نێوان كۆمه‌ڵگاو شانۆ, به‌واتایه‌كیتر كو‌لتور ده‌بێته سێنته‌ری په‌یوه‌ندیی شانۆ‌و كۆمه‌ڵگا, ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كه نوسه‌رو ئه‌كته‌ر ڕووبه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نووسنه‌وه, نوسه‌ر له‌ڕێگه‌ی نوسینی سه‌ر كاغه‌زو ئه‌كته‌ریش نوسینه‌وه‌ی به‌توانا مرۆییه‌كانی خۆی له‌ڕێگه‌ی ده‌نگ وجه‌سته‌وه, لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌بێته كه‌ناڵی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ده‌رهێنه‌ره, ده‌رهێنه‌ر له‌و كاته‌دا ڕۆڵی كۆمه‌ڵناسێك ده‌بینێت.
كاتێ ده‌رهێنه‌ر وه‌ك كۆمه‌ڵناسێك ده‌ربكه‌وێت, ئه‌و كاته به‌پێی تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی شانۆ ده‌نووسێته‌وه, نووسینه‌وه‌ش ناسینی كۆمه‌ڵگایه, كۆمه‌ڵگای سه‌ر شانۆ كۆمه‌ڵگای بنیاتنراوی نوێیه كه شانۆ بنیاتی ده‌نێته‌وه.
ده‌رهێنه‌ری پۆڵه‌ندی ئیرفین ئه‌كسیر یه‌كێكه له‌و ناوه دیارانه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ئه‌و شانۆیه, كه په‌یوه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای جه‌سته ناخاته ڕوو, هێنده‌ی دیدی ئه‌و له‌وانیتر جیاوازه, وێناكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو بنیاتنانه‌وه‌ی كاره‌كته‌ر له‌سه‌ر تێكست درووست ده‌كاته‌وه, له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌ڕێگه‌ی شانۆگه‌ری (تانگۆ) ی سلاڤۆمیر مرۆژه‌ك, وێنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌خاته ڕوو, ئه‌وه ڕه‌خنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه, هاوبه‌شیكردنی دنیای نووسراوی نوسه‌ر ودروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ئه‌كته‌ره وه‌ك كۆمه‌ڵگای سه‌ر شانۆ بۆ كۆمه‌ڵگای بینه‌ر, كه كۆمه‌ڵگای ڕاسته‌قینه‌ی پۆڵه‌ندیه, به‌ڵام نایه‌ت له‌وێنه‌ی كۆمیدیه‌وه ئه‌و ڕه‌خنه‌یه بخاته ڕوو, هێنده‌ی ئه‌و كۆمیدیایه ده‌گۆڕێته سه‌ر وێنه‌یه‌كی گاڵته‌جار, لێره‌وه دنیای واقعیی وسوریالیه‌تی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره بۆ شانۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ناو شانۆی تۆماری پیته‌ر فایس وبه‌تایبه‌ت له‌كاركردنی له‌ته‌ك شانۆگه‌ری (لێكۆڵینه‌وه) له‌بنه‌ڕه‌تدا لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌یاده‌وه‌ری كۆمه‌ڵگایه‌ك كه فاشیزم جه‌نگی بۆ هێناوه, ئه‌گه‌ر پیته‌ر فایس پرسیاری ئه‌خلاقی ڕووبه‌رووی مرۆڤگه‌لێك بكاته‌وه كه له‌كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیدا به پۆشاكێكی قه‌شه‌نگه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و تاوان ده‌كه‌ن, ئه‌وه ده‌بێته‌وه پرسیاری ئه‌كسیریش, كه لێره‌دا چه‌مكی قوربانی بوون له‌ناو شانۆكان سه‌ر له‌نوێ خۆیان ده‌خه‌نه‌وه ڕوو.
به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ڕۆژگاره به‌شداریكردنی سه‌رۆكی دادگا له‌ناو بینه‌ران, له‌پاڵ پشت نه‌به‌ستنی ئه‌كته‌ره‌كان به ئارایشت, وا ده‌كات نمایشه شانۆییه‌كه وه‌ك وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه خۆی بخاته ڕوو, ئه‌و وێنه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵناسیانه ده‌به‌خشێته كاره‌كانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره, ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی "ئه‌و نمایشه شانۆییه به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان جۆرێك بێت له ئه‌زموونی شانۆیی, چ له‌كاركردنی ده‌رهێنه‌ر له‌گه‌ڵ بابه‌تێكی درامی/ به‌ڵگه‌نامه‌یی, چ له‌گه‌ڵ موفره‌ده‌كانی نمایشی شانۆییدا" (حركة التجديد في المسرح العالمي.. أوجست جرودجيتسكى, ترجمة: د. هناء عبدالفتاح, الهيئة المصرية العامة للكتاب (القاهرة) 2010, ص29 )
ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌شوێنێكدا ناوه‌ستێنێت, به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تێكستیتردا ئه‌زموونی بكات, به‌ڵام نه‌ك به‌فۆڕمی شانۆی تۆماری, به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگه, چۆنیه‌تی بنیاتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دوای جه‌نگه, بۆیه ده‌یه‌وێت دیدێكیتر به دنیای یۆژین یۆنسكۆ ببه‌خشێت.
بۆ قسه‌كردن له‌خوێن وكوشتار وكۆمه‌ڵگایه‌ك كه ده‌بێت له‌و دۆخه ده‌ربازی بێت ئه‌مجاره‌یان شانۆگه‌ری (لیدی ماكبێس) ی شكسپیر ده‌رده‌هێنێت, ئه‌وه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی نزیكبوونه‌وه‌یه له‌چه‌مكی ناپاكی وكوشتن, بۆ ئه‌وه‌ی له‌و زه‌مینه‌یه‌وه په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می جه‌نگ بنوسێته‌وه, به‌دوای كاركردن له یۆژین یۆنسكۆ و ئیشكردن له‌سه‌ر ماكبێسی شكسپیر, ئه‌و دیده ڕه‌خنه‌ییه‌ی یۆنسكۆ به‌ته‌واوی ده‌خاته ڕوو, كاتێ باس له شكسپیر ده‌كات وه‌ك باوكی شه‌رعی شانۆی ئه‌بسێرد.
ئه‌وه‌ش وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك له‌ته‌ك شكسپیر درێژ ده‌بێته‌وه, ئه‌مجاره‌یان ڕووبه‌رووی تێكستی شالیر ده‌بێته‌وه, په‌یوه‌ندیی ئه‌و وه‌ك ده‌رهێنه‌ر له‌ته‌ك شكسپیر به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌یه‌كی شالیر نیه به‌پێی گریمانه‌ی تێكست, به‌ڵكو له‌شیكردنه‌وه‌ی بۆ تێكست كۆمه‌ڵێك جیاوازیی خۆی ده‌خاته ڕوو, هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و دیده كۆمه‌ڵناسیانه‌ییه كه بۆ كۆمه‌ڵگای پۆڵه‌ندی له‌شالیر ده‌یخاته ڕوو.
ئیرفین ئه‌كسیر به‌پێی كاركردنی كۆمه‌ڵناسیانه‌ی بۆ شانۆ دیدێكی ڕه‌خنه‌یی بۆ یاده‌وه‌ری جه‌نگ و چۆنیه‌تی بنیاتنانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له‌كۆمه‌ڵگادا ده‌خاته ڕوو, كه ئه‌زموونكردنی له‌ته‌ك كۆمه‌ڵگا له‌ناو تێكست ده‌بێته‌وه ده‌رهێنه‌رێك كه سه‌ر له‌نوێ به‌شداری له‌نووسینه‌وه‌ی تێكست ده‌كات, له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته یه‌كێك له‌پایه گرنگه‌كانی شانۆی نوێی پۆڵه‌ندی.
كلاسیكی نوێ
ردحذف