سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وتێك
به‌دوای قۆناغێكیتری تازه‌گه‌ری, هاتنه ئارای قۆناغێك نه‌بوو له‌نێوان تازه‌گه‌ری
وپاش تازه‌گه‌ری, به‌ڵكو گه‌ر شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كۆتایی هاتن بوو بێت به قۆناغی
تازه‌گه‌ری وله‌دایك بوونی شانۆی پاش تازه‌گه‌ری بوو بێت, ئه‌وا له‌و كاته‌ی هه‌وڵه
شانۆییه‌كانی تادووش كانتور به‌ته‌واوی گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له‌به‌رده‌م
گوتاری شانۆی ئه‌زموونگه‌ریدا, بۆیه ئه‌و گۆڕانكاریه وه‌ك كوده‌تایه‌ك له‌به‌رده‌م
شانۆی پاش تازه‌گه‌ری و شانۆی ئه‌زموونگه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت, ئه‌گه‌رچی شانۆی پاش تازه‌گه‌ری
له‌منداڵدانی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری هاته بوون, بۆیه ئه‌و كوده‌تا شانۆییه ده‌بێته‌وه
ڕووبه‌رێكیتر له‌دۆخی پاش تازه‌گه‌ری, كه به ڕه‌وتی پاش ئه‌زموونگه‌ری ناسراوه.
بۆیه ئه‌و ڕه‌وته
وه‌ك شانۆی پاشه‌ڕۆژ ده‌ركه‌وت, هه‌رچه‌نده سه‌ره‌نجام به شانۆی مه‌رگ ناسرا، ئه‌وه‌ش
به‌هۆی ئیشكردنی فراوانی له‌سه‌ر چه‌مكی مه‌رگ، كه په‌یوه‌ست بوو به‌و قۆناغه‌ی ژیانی
كۆمه‌ڵگای پۆڵه‌ندی دوای جه‌نگ, به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ڕۆحه ئه‌زموونكاریه‌ی هه‌میشه
پڕۆسه‌ی ناونانی شانۆكه‌ی له‌شوێنێكدا نه‌وه‌ستاند، ئه‌گه‌رچی دواتر وه‌ك شانۆی مه‌رگ
ده‌ركه‌وت، به‌ڵام بۆ خۆی له‌به‌گژداچوونه‌وه بوو بۆ وه‌ستان له‌شوێنێك، ئه‌وه‌ش وایكرد
شانۆكه‌ی چه‌ندین ناو بگرێته خۆی له‌وانه: "مه‌رگ، مه‌حاڵ، واقعی هه‌ژار، نه‌بوونی فۆڕم" به‌ڵام دیدی شێوه‌كاری كانتور بۆ شانۆ,
ڕوانینێكی فه‌لسه‌فی وئیستاتیكانه بوو بۆ شانۆیه‌كی ئه‌لته‌رناتیف وجیاواز.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی
به‌ر له‌وه‌ی بێته ناو كاری شانۆیی, وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كار ده‌ركه‌وت، بۆیه
له‌كاره شانۆییه‌كانی هه‌وڵی ده‌دا شانۆ‌و شێوه‌كاری به‌یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت
تابلۆكانیشی له‌ناو كاره شانۆییه‌كان به‌كار ده‌هێنایه‌وه، تابلۆكانی ده‌كرده ماتریالێك
بۆ ئه‌كته‌ر، ئه‌وه‌ش وایكردبوو كاریگه‌ری قوتابخانه‌ی باوهاوس وموریدانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی به‌سه‌ره‌وه بێت،
به‌تایبه‌ت كاندنیسكی، له‌قۆناغێكیشدا شانۆكه‌ی ناونا شانۆی باوهاوس.
هه‌ڵبه‌ت نابێت
ئه‌وه فه‌رامۆش بكه‌ین, كه كاریگه‌ری خوێندكاره‌كانی ستانسلافیكی به‌سه‌ریه‌وه ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه, خۆشی ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه, بۆیه له‌كاركردندا مایه‌رهۆڵد وفاختانكوف
وشانۆی ژووری تایرۆف كاریگه‌ری به‌سه‌ر كاره‌كانیه‌وه هه‌بووه, هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌یركردنی
شانۆگه‌ریه تۆماركراوه‌كانی ڕه‌نگه تێبینی ئه‌وه بكه‌ین شانۆكه‌ی تایرۆف به‌داڕشتنه‌وه‌و
نووسینه‌وه‌یه‌كی نوێوه ببینینه‌وه.
ئه‌زموونی سه‌فه‌ركردن
و ئاشنابوون به ڕێبازه‌كانی هونه‌ری شێوه‌كاری دنیابینی ئه‌ویان به‌ئاستێكی فراوان
گه‌شه پێدابوو، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دیدگای شانۆیی كانتور هه‌بوو "ئه‌و
له‌و كاته‌وه‌ی له 1947سه‌فه‌ری پاریسی كرد، له‌و سه‌فه‌ره ئاشنایه‌تی په‌یداكرد
به ڕه‌وته‌كانی پێشڕه‌وی تازه‌گه‌ری بۆ هونه‌ر له‌جۆری سوریالیه‌ت وئه‌بستراكت وته‌كعیبیه‌ت،
له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیش گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌راكۆف، له‌وێ كانتور له‌هه‌موو
هونه‌رمه‌نده‌كان چالاكتر بوو، هه‌رچه‌نده له‌وێ به‌ر ئه‌و چه‌مكانه كه‌وت كه پیا
هه‌ڵئه‌گه‌ڕان به‌ره‌و ئه‌و سیستمه‌ی له‌ژێر چه‌تری سۆڤیه‌ت بوو، كه‌چی كانتور واقعی
سۆسیالیستی ڕه‌تكرده‌وه‌و هونه‌ری ژێر زه‌مینی دامه‌زراند" (زاهر الغافري: كانتور
وتشكيل الموت, موقع القوة الثالثة, 2012-01-10 )
ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی
ڕۆحی بوو، ئیشكردنه‌وه بوو بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی شانۆ له‌ڕێگه‌ی ڕۆح وفیكر، ئه‌و دوانه
كه ده‌بوونه جومگه‌ی سه‌ره‌كی ناو ئیستاتیكای تابلۆكان، له‌پێناو بنیاتنانی دوو ئاگایی
شانۆیی بوو، كه له‌یه‌كه‌ی نمایشدا كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌وانیش (ئاگایی فه‌لسه‌فی)
و(ئاگایی جوانكاریه).
ئه‌وه جگه له‌وه‌ی
بۆ كاری نواندن له‌شانۆكه‌ی متمانه ناكاته سه‌ر ئه‌كته‌ری پڕۆفیشینال، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی
له كاری نواندن له‌لای ده‌رده‌كه‌ون بریتین له په‌یكه‌رساز و وێنه‌گر و مرۆڤی ئاسایی،
ئه‌وان به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان له هونه‌ری نواندن نیه، ئه‌وه وای
كردووه ئه‌كته‌ر ئازادانه ڕه‌فتار بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئازادی كاركردنه به‌ره‌نجامی
پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كیانه نیه، هێنده‌ی پلان و هێلكاری كانتور به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن،
له‌به‌ره‌نجامی جوله كردنه‌كانیشیان سه‌ر له‌نوێ پێكهاته وێنه‌ییه‌كانی داده‌مه‌زرێنێت،
ئه‌و پێكهاتانه‌ش په‌یوه‌ندی به جوله به‌دوا یه‌كه‌كانی ئه‌كته‌ره‌وه‌یه، كه كه‌سێتی
خۆی له جوله‌كردن ناخاته ڕوو، هێنده‌ی ئه‌و وێنه‌یه له‌سه‌ر شانۆ بونیادی وێنه
پێك دێنێت.
ئه‌وه ده‌بێته
هۆی له‌دایكبوونی ماناكانی وێنه، ئه‌وه‌ش بۆ كانتور ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه كه
مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی داهێنانه، ئه‌و مه‌ودایه‌ی
له شانۆدا ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌كته‌ر و بینه‌ر به‌ته‌واوی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، به‌واتای
شوێنێكی تایبه‌ت ناكات به ته‌خته‌ی شانۆ، وه‌ك چۆن شوێنی بینه‌ر جیا ناكاته‌وه له
ته‌خته‌ی شانۆ، ئه‌وه‌ش ڕزگار كردنی بینه‌ره له وه‌هم.له‌و باره‌یه‌وه پێی وایه
ئه‌و شانۆیه‌ی شوێنی ئه‌كته‌ر و بینه‌ر له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه، شانۆیه‌كه بینه‌ر
وه‌ك وه‌هم سه‌یر ده‌كات، كاتێ بینه‌ر وه‌هم بوو مانای وایه توانای به‌شداری كردنی
نیه له شانۆدا، هێنده‌ی بینه‌رێكی ئاساییه كه سه‌یری هه‌ر چالاكیه‌ك ده‌كات، چونكه
له‌و كاته‌دا هه‌ست ناكات بینه‌ر بۆ شانۆ هاتووه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته‌ی
بڵێت "هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م، له‌سه‌ر كورسیه‌كی نایابی ناو هۆڵ دابنیشم"
(عبدالفتاح قلعةجي: مسرح الموت عند كانتور، موقع مسرحيونwww.masraheon.com)
ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیه‌كی
ڕاسته‌وخۆیه به‌دژی ئه‌و بیناسازه باوه‌ی شانۆ، كه بیناسازیه‌كه له‌سه‌ر كوشتنی
بینه‌ر بنیاتنراوه، بۆیه ئه‌و بینه‌ره هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه فێڵی لێكراوه، كاتێ
كانتور شانۆ له‌و دابڕانه ڕزگار ده‌كات، په‌یوه‌ندی نوێ له‌ڕووی پانتایی بنیات ده‌نێت،
بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش ناچێته‌وه سه‌ر ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كان، هێنده‌ی له‌ناو ژیان
و حه‌قیقه‌ت پانتایی شانۆ دایده‌مه‌زرێنێته‌وه.
به‌و مانایه نا
كه ئه‌و كار له‌ته‌ك تێكستی شانۆیی ناكات, به‌قه‌د ئه‌وه‌ی دیدی بۆ شانۆ زاده‌ی خه‌ونبینین
وبیركردنه‌وه‌یه له‌ناو شانۆوه, بۆیه گرفته‌كه له‌تێكسته‌وه نه‌بوو, هێنده‌ی له‌و
خه‌یاڵه شانۆییه بوو كه له‌شوێنه جیاوازه‌كان نمایشی ده‌كرد, هه‌ندێكجار په‌نای
ده‌برده به‌ره ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤی پۆڵه‌ندی هه‌بووه, له‌جۆری
یانه‌ی لاوان وبیمارستانه‌كان وكۆشكه كۆنه‌كانی كه‌راكۆف, هه‌روه‌ها له‌و باڵه‌خانه تایبه‌تیه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگ هه‌وڵیدا
دوو كاری شانۆیی نمایش بكات, ئه‌وانیش هه‌ردوو شانۆگه‌ری (گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆدیسۆس) ی
فیسبانسكی و(بالادینا) ی یۆلیۆش سووفاتسكی, بۆیه كاركردنی له‌ته‌ك جیهانی تێكسته‌كانی
یۆژین یۆنسكۆ و برنادشۆ وشكسپیر ونوسه‌رانی پۆڵه‌ندی په‌یوه‌ست بوو به‌و كه‌لێنه بینراوه
شاراوه‌یه‌ی كه كانتور ده‌یزانی دنیای خه‌ونبینیی چۆن له‌ناو ئه‌و تێكستانه‌وه بنیات
ده‌نێت, به‌تایبه‌ت له‌ئاستی سینۆگرافیا كه ده‌یویست تیۆریزه‌یه‌كیتری جوانیناسی بنیات
بنێت, كه زۆربه‌ی كات به‌و هۆیه‌وه كه له‌چێژی باوی مه‌عریفه‌ی شانۆیی ده‌دا ده‌كه‌وته
ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی وتاری ڕه‌خنه‌یی ودامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كانه‌وه.
شانۆكه‌ی خاڵی
نه‌بوو له‌كولتوری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه, به‌ڵكو شانۆكه‌ی له‌ناو تێكشكاندنه‌وه‌ی كولتورو
چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی بوو له‌ناو نمایشی شانۆیی, به‌ڵام خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه نمایش
یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌و گوتاره جوانناسیه به‌رهه‌م بێنێت, ئه‌وه شانۆیه‌ك بوو
جه‌سته‌ی ئه‌كته‌رو دیدی شێوه‌كاری وده‌نگی نێو كولتوره‌كان مۆتیڤی ناو وێنه شانۆییه‌كانی
بنیات ده‌نا, بۆ ئه‌و كاره‌ش ته‌واوی ئه‌و كاریگه‌ریه كولتوریانه‌ی سه‌ر كولتوری پۆڵه‌ندی
فه‌رامۆش نه‌ده‌كرد, ئه‌وه‌ی له‌كۆمه‌ڵناسیدا به وورده كو‌لتور ناوی ده‌برێت, به‌واتای
شانۆی كانتور بایه‌خی به‌وورده كو‌لتور ده‌دا له‌ناو كولتوره سه‌ره‌كیه‌كه‌دا, بۆیه
جیا له‌كاریگه‌ری كولتوری فه‌ره‌نسی وئه‌ڵمانی له‌ناو كولتوری پۆڵه‌ندی بایه‌خی به
كولتوری ته‌ته‌رو تورك و فارسه‌كانیش ده‌دا, ئه‌وه‌ش زاده‌ی دۆخه جیاوازه‌كانی جه‌نگ
بوو له‌سه‌ر مرۆڤی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه, كه كولتوری كۆمه‌ڵگاكان ده‌بوونه‌وه به‌شێك
له‌پرۆژه ئه‌زمونه‌كاریه‌كه‌ی كانتور بۆ خوێندنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی كو‌لتور له‌نمایشدا.
كاتێك باس له‌كولتور
ده‌كه‌ین, ناكرێت په‌یوه‌ندیی مرۆڤی هاوچه‌رخ داببڕین له‌و ترسه كولتوریه‌ی له‌ئێستادا
هه‌یه‌تی, ئه‌وه ترس نیه له‌ڕابردوو.. ئه‌وه ترسی ئیًَستای ئه‌و مرۆڤه‌یه له‌و
كولتوره, ئه‌و ترسه زۆر به‌ڕوونی له‌شانۆگه‌ریه‌كانی كانتور به‌رچاو ده‌كه‌وێت, ئه‌و
ترسه ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌یه بۆ مه‌رگ, بۆیه شانۆكه‌ی دیدێكی جوانناسیانه‌ی مردنه,
مردنێك دنیایه‌كی تاریكیبین نیه, به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ترسی مرۆڤی هاوچه‌رخه له‌ئێستای
كولتورو چۆنیه‌تی ئیشكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری كولتورییه, بۆیه ئه‌و به‌گژداچوونه‌وه‌یه
وێناكردنی وێنه‌ی پاڵه‌وان نیه, كانتور له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه
هونه‌رمه‌ند پاڵه‌وان نیه, ئه‌وه‌ش له‌و وێناكردنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ هاتووه كه مرۆڤ
هه‌ژارو بێ چه‌كه, ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی ئه‌و مرۆڤه داهێنانی ڕابردووه, بۆیه لێره‌دا
باشتر هه‌ست به‌تێگه‌یشتنی كولتوریی ئه‌و ده‌كه‌ین, به‌وه‌ی ئه‌و ڕابردووه له كو‌لتور
بۆ كاری شانۆیی ئه‌و ده‌بێته هێزی ئاماده‌بوون له‌ئێستادا, كو‌لتور ده‌بێته‌وه زه‌مینه
بۆ له‌دایكبوونی شانۆكه‌ی, ئه‌وه ئه‌و هێزه‌یه له‌دیمه‌نه‌كانی خوێندنگا‌و دادگا‌و
كلێساو شوێن ودامه‌زراوه‌كانی تر له‌ناو شانۆییه‌كانی ده‌یبینین, كه له‌نمایشه‌كاندا
ئه‌و مرۆڤه هه‌میشه ڕووبه‌رووی ئه‌و ترسه بۆته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌بوونی, هه‌ڵبه‌ت
ئه‌و ترسه به‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌شێوازی جیاواز له‌لای شانۆكاران وشاعیران
خراوه‌ته ڕوو, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كانتور ده‌یڵێت دیدێكیتره, جیابوونه‌وه‌یه له‌وانیتر,
كێشه‌كه به‌ته‌نیا له‌نه‌بوونی هه‌ستكردن نیه به‌وه‌ی تۆ پاڵه‌وان نیت, به‌ڵكو له‌و
تۆقین وترسه‌وه ده‌ست پێده‌كات, مرۆڤه‌كان جۆرێك له‌فۆبیایه‌كی سه‌یریان هه‌یه, كاتێ
سه‌یری شانۆگه‌ریه‌كانی ده‌كه‌ین له‌خۆمان ده‌پرسین: جا ئه‌و مرۆڤانه له‌چی ناترسن؟
ئه‌وه پرسیارێك نیه ڕه‌وانبێژی زمان پێمانی بنووسێته‌وه, ئه‌وه كرده‌ی وه‌رگرتن
له‌خوێندنه‌وه‌ی نمایشه‌كانی له‌لامان ده‌یخوڵقێنێت, ئه‌وه ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ترسه
له‌قه‌ده‌رێك كه به‌ره‌و ڕووی مرۆڤ دێت.. له‌نادیارێك, وه‌ك چۆن ترسی هه‌میشه‌یی ئه‌و
مرۆڤه‌یه له‌مردن.
لێره‌دا كانتور
نایه‌وێت وه‌ك كه‌سێكی ئایدیۆلۆژی وسیاسی خۆی بخاته ڕوو, چونكه ئه‌و هێنده‌ی بڕوای
به‌شانۆیه‌ك هه‌یه كه وێناكردنی رۆحی ئینسان بێت, شانۆیه‌ك بێت له‌نێوان هونه‌ری
شێوه‌كاری وشانۆ خۆیدا, بڕوای به دیدێكیتر نیه له‌و بواره, ته‌نانه‌ت خۆی به‌میراتگری
هونه‌ری شانۆ نازانێت, كه به بڕوای ئه‌و ئه‌وه خاڵی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه له‌داداییه‌كان,
له‌بڕی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و میراته ئه‌و هه‌ستێكی ئه‌خلاقی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و
ترس وڕاچڵه‌كینه‌ی مرۆڤ, ئه‌وه‌ش به‌ته‌نیا دێكی نووسراو نیه, هێنده‌ی دیمه‌نی به‌رجه‌سته‌كراوی
ناو وێنه شانۆییه‌كانیه‌تی, كه به شێوازی جیاواز ده‌یخاته ڕوو.
كێشه‌ی شوناسی
شانۆ بابه‌تێكی گرنگی تێگه‌یشتنیه‌تی له‌شانۆ, به‌هۆی ئه‌وه‌ی شانۆی ئاماده له‌لای
ئه‌و شانۆیه‌كی نائاماده‌یه, ئه‌وه نیگه‌رانی له‌لای خوڵقاندووه, بۆیه خوازیاری
شانۆیه‌كه كه شانۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت, ئه‌و شانۆیه خاڵی بێت له‌هه‌ر تێگه‌یشتنێكی
ئه‌ده‌بی شانۆ, نه‌ك به‌مانای وازهێنان له ئه‌ده‌ب, به‌ڵكو چۆنیه‌تی ئیشكردنه‌وه‌ی
شانۆ له‌گه‌ڵ تێكستی ئه‌ده‌بی, به‌وه‌ی به ئاراسته‌یه‌كیتر ئه‌ده‌ب بخوێنێته‌وه,
نه‌وه‌ك نمایشی بكاته‌وه, ئه‌وه تێگه‌یشتنی شانۆییانه‌یه بۆ ئه‌ده‌ب, تێگه‌یشتن
په‌یوه‌سته به‌تێڕوانینی هونه‌ری شانۆ خۆی, ئه‌وه شوناسی شانۆ له‌ئه‌ده‌ب ڕزگار ده‌كات,
بۆیه كاتێ له‌به‌رده‌م شانۆی كانتور له‌خۆمان بپرسین شانۆ چیه؟ ئه‌و پرسیاره به‌ره‌و
سه‌رچاوه ڕاسته‌قینه‌كانی هونه‌ری شانۆمان ده‌باته‌وه, پرسیارێك شوناس له‌ڕێگه‌ی
تێگه‌یشتنی شانۆییه‌وه بنیات ده‌نێت, نه‌وه‌ك له‌سه‌ر پایه‌كانی ئه‌ده‌ب, بۆیه ئه‌وه
به‌بڕوای كانتور دانپیانانی ئه‌وه تێگه‌یشتنی ئه‌ده‌بی نیه بۆ شانۆ, به‌ڵكو تێگه‌یشتنی
شانۆیه بۆ شانۆ.
ئه‌و قۆناغه شانۆییه
كه به‌شانۆی سه‌ربه‌خۆ ناوی ده‌بات هه‌وڵدان نیه له‌پێناو چه‌سپاندن وپڕۆسه‌ی ناونانی
شانۆیه‌ك, به‌ڵكو ئه‌وه له‌پێناو هه‌وڵی تاكگه‌رایانه‌یه, كه په‌یوه‌ست بوو به‌دۆخی
دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی, ئه‌وه وێناكردنی تاكه له‌پێناو بنیاتنانه‌وه‌ی شانۆ,
هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی چه‌ندین پرۆسه‌ی ناونان وایكردووه چه‌ندین ناو به شانۆكه‌ی ببه‌خشێت,
به‌ڵام ئه‌و ناوانه زیاتر په‌یوه‌ندیان به‌قۆناغی شانۆكانی وچۆنیه‌تی تێگه‌یشتن له‌و
چه‌مكانه‌وه هه‌بووه كه له‌ئه‌زموونه‌كانیدا كاری تیا كردوون.
تێگه‌یشتنی جیاواز
له‌و شانۆیه‌ی خوازیاری بووه, داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی نوێیه له‌نێوان ئه‌كته‌رو
بینه‌ر, په‌یوه‌ندیه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مرۆیی بنیات ده‌نرێته‌وه, به‌وه‌ی ئه‌وان
هه‌ردووكیان مرۆڤن, مرۆڤ بوونی ئه‌كته‌رو بینه‌ر ده‌بێته جه‌وهه‌ری تێگه‌یشتن كه
په‌یوه‌ندیی شانۆ.. په‌یوه‌ندیه‌كی مرۆییه, ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت كه مه‌به‌ستمان
له‌شانۆی كانتور له ئه‌نترۆپۆلۆژیای شانۆ بێت, ده‌شێت له‌خوێندنه‌وه‌یتر بۆ شانۆكه‌ی
بنه‌مای ئه‌نترۆپۆلۆژی تیا بدۆزرێته‌وه, به‌ڵام بنه‌مایه‌كی پته‌و نیه, چونكه سه‌ره‌نجام
ئه‌و مرۆڤ له‌به‌رده‌م مه‌رگدایه, مه‌رگێك هه‌ڕه‌شه نیه له‌شانۆ, به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه
له‌په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان ئه‌كته‌رو بینه‌ر, ڕه‌نگه له‌و كاته‌دا ئه‌و پرسیاره ڕووبه‌روومان
بێته‌وه: ئاخۆ كاری ئه‌نترۆپۆلۆژیای شانۆ نیه توێژینه‌وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كانه‌وه بكات؟
ئه‌و كاتانه‌ی
ڕووبه‌رووی ئه‌و پرسیاره ده‌بینه‌وه, دڵنیایی ئه‌وه‌مان هه‌یه ئێمه له‌ناو بابه‌تێكی
میتۆدی وزانستیداین, به‌ڵام بابه‌تێك كه خاڵی نیه له‌شانۆ, هێنده‌ی په‌یوه‌سته به
زانستی شانۆوه, ئه‌وه فراوانی ئه‌زموونی كانتورو گرۆتۆفسكی و شاینایه, كه شانۆكه‌یان
له‌دیدو ڕوانینی زانستی جیاوازه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه, ئه‌وه‌ش خه‌سڵه‌تێكی گرنگی ئه‌زموونی
زیندووه, كه له‌ناو تاكمانایی خۆی ناخنكێنێت.
بۆیه شانۆكه‌ی
كانتور ده‌توانرێت له‌دیدی ئه‌نترۆپۆلۆژیه‌وه كولتورو په‌یوه‌ندیی مرۆڤه‌كانی تیا
بخوێنرێته‌وه, مرۆڤگه‌لێك ڕووبه‌رووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه, مه‌رگ له‌ناو كو‌لتورێكدا ئاماده‌بوونی
پته‌وی هه‌یه, ئه‌و ئاماده‌بوونه ترسه له‌نادیار, زینده‌گی مرۆڤه‌كان چۆته یاده‌وه‌ریه‌وه,
ژیانی مرۆڤه‌كانمان بیر چۆته‌وه, ڕه‌نگه له‌ساتی بینینی كاره‌كانی كانتور ئه‌و پرسیاره
ڕووبه‌روومان ببێته‌وه, ئه‌و مرۆڤه تۆقیوانه ئه‌وانیش ڕۆژگارێك وه‌ك ئێمه ژیاون؟
ئه‌وه پرسیاری ستراتیژیی وه‌رگره له‌نمایش, به‌واتایه‌كیتر كرده‌ی وه‌رگرتن وه‌رگر
ڕووبه‌رووی پرسیاری ستراتیژیی ئه‌زموونه‌كه ده‌كاته‌وه.
بۆیه ئه‌كته‌ر
له‌نێوان ئه‌فڕاندن له‌ڕۆڵه‌كه‌ی وله‌به‌رگرتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌تێكست خۆی یه‌كلا
ناكاته‌وه, به‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌و ده‌بێته ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی نووسه‌ر ویستویه‌تی, یاخود
ئه‌فڕاندن له‌ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌كات وده‌رهێنه‌ر كۆمه‌كی ده‌كات تا بونیاده شاراوه‌كانی
كاره‌كته‌ره‌كه بدۆزێته‌وه, ئه‌وه‌یه گرنگی ئه‌كته‌ر له‌شانۆی كانتور, كه ئه‌كته‌ر
له‌نێوان ئه‌و دوو تێگه‌یشتنه یه‌كلا نابێته‌وه, به‌ره‌و یه‌ك له‌ماناكان ناڕوات,
به‌ڵكو مانای سێیه‌می نواندن دێنێته ئاراوه, مانای مرۆڤبوونی ئه‌كته‌ر ئه‌فڕاندن
وله‌به‌رگرتنه‌وه فه‌رامۆش ده‌كات, چیتر ڕه‌وایه‌تی نابێت, چونكه ئه‌كته‌ر مرۆڤێكه
خاوه‌نی زینده‌گی خۆیه‌تی, بۆیه كانتور له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسێت
"ئه‌كته‌ر ڕۆڵه‌كه‌ی درووست ناكات, ئه‌فڕاندن له كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی ناكات, لاساییشی
ناكاته‌وه, به‌ر له‌هه‌موو شتێك ئه‌و خۆیه‌تی, ئه‌و ئه‌كته‌ره, هه‌سته تیژه‌كانی
بوونی به‌راییه‌تی, به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و بوونه مرۆییه, ئه‌كته‌ر دانه‌یه‌كی له‌به‌رگیراوه
نییه, نه دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانه بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه بڕِیاره نواندنی
تیا بكات, ئه‌و له‌سه‌ر ئاگایی خۆیه‌تی بۆ ڕۆڵێك كه بڕیاره بینوێنێت, به‌رده‌وام
–به‌بێ پچڕان- ئه‌و له‌سه‌ر ئاگاییه‌تی كه توانای هه‌بێت به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كه‌ی, هه‌ڵوێسته
خودیه‌كانی, له‌هه‌ندێك ساتدا وبه‌شێوازی سرووشتی, له‌ناو ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌ژیێت به‌شێوه‌یه‌كی
ته‌واو ده‌یگه‌یه‌نێته شێوه‌یه‌كی گونجاو بۆ پله‌یه‌ك له‌گه‌یشتن, وای لێده‌كات ڕۆڵه‌كه
له‌ناو خۆیدا فڕێداته ده‌ره‌وه, تێكه‌ڵی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی كه دووباره ده‌بێته‌وه"
(مسرح لتشكيل الموت عند كانتور/ يان كووسفيتش, ترجمة: د. هناء عبدالفتاح, الهيئة المصرية
العامة للكتاب, 2006, ص 96)
لێره‌دا پێویسته
تێبینی ئه‌وه بخه‌ینه ڕوو, كه كانتور به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌پچڕانی په‌یوه‌ندیی ناو
تێكست وبه‌شداریكردنی ئاگایی ئه‌كته‌ر نایه‌وێت له برێخت نزیك بێته‌وه, به‌ڵكو جیاواوزی
میتۆدی هه‌یه له‌نێوانیان, ئه‌گه‌ر له‌لای برێخت ئاگایی ئه‌كته‌ر به‌ئاگا هاتنه‌وه‌ی
بینه‌ر بێت له‌رووداوی ناو تێكست به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی نمایشت ده‌كرێت شانۆیه, هه‌ندێككات
ئه‌كته‌ر له‌و ئاگاییه‌وه به‌شداریكردنی خۆی له‌رووداوه‌كان بخاته ڕوو, به‌وه‌ی گه‌ر
ئه‌و له‌شوێنی كاره‌كته‌ره‌كه بوایه به چ شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتاری ده‌كرد, كه‌چی لای
كانتور به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌كته‌ر به‌ره‌و ئه‌و تێگه‌یشتنه كار ناكات, هێنده‌ی ئه‌وه
ئاگایی كولتوریی وئیستاتیكی ئه‌كته‌ره له‌پشت بونیادی وێنه‌ی شانۆییه‌وه ئاماده‌بوونی
هه‌یه, بۆیه نواندن چۆن ئاماده‌بوونه‌وه‌ی كاره‌كته‌ر نیه له‌سه‌ر شانۆ, به‌هه‌مان
شێوه‌ش ترازانی نێوان ئه‌كته‌ر وكاره‌كته‌ر نیه, به‌ڵكو ئه‌وه هێزی ئاماده‌بوونی
ئه‌كته‌ره له‌ناو ئاگایی كولتوریی وئیستاتیكیدا.
ئه‌وه نووسینه‌وه‌ی
بۆشایی شانۆییه, پڕۆسه‌یه‌ك نیه بۆ نووسینه‌وه‌ی ته‌خته‌ی شانۆ, چونكه ته‌خته‌ی
شانۆ گرنگیه‌كی نیه, به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شوێنی جیاواز وچۆنیه‌تی داڕشتنه‌وه‌ی
ئه‌و شوێنانه چۆن بونیادێكی نوێ ده‌كاته‌وه بۆ پرسیاری شوناس, ئه‌و پرسیاره په‌یوه‌سته
به‌ستراتیژی گوتارێك كه كێشه‌ی شوناس ده‌باته ناو كێشه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی نوێ له‌شانۆدا
كه به شانۆی سه‌ربه‌خۆ پێمانی ده‌ناسێنێت, كه میتۆدی شانۆكه‌ش په‌یوه‌ست ده‌كات
به هاتنه بوونی فۆڕمێكیتر له‌شانۆدا, ئه‌و فۆڕمه كه وه‌ك هه‌وڵێكیتر بۆ نوێبوون
ده‌رده‌كه‌وێت, كه بابه‌تی ده‌رهێنه‌ر ده‌چێته ئاستی نووسینه‌وه‌ی له‌بۆشایی شوێنه‌كاندا,
كه نمایشی شانۆیی ده‌كه‌وێته نێوان (بوونی ڕه‌ها) و (میكانیزمێك بۆ به‌رده‌وامی).
نمایش كاتێك ببێت
به بوونی ڕه‌ها به‌مانای نمایش ته‌واوی سیستمی گوتار ده‌بێته پێكهاته‌ی شانۆ, ئه‌وه‌ش
سیستمی نه‌گۆڕی ده‌لالی پێك دێنێت, كه توانای كرانه‌وه‌ی نیه به‌سه‌ر زانست له‌شانۆدا,
سیستمی نه‌گۆڕ هه‌میشه دیدی چه‌سپاو ده‌كاته بوونی ڕه‌های شانۆ, ئه‌و بوونه‌ی ده‌رگا
به‌ره‌و جیاوازبوون ناكاته‌وه, هێنده‌ی وه‌ستانێك
هه‌یه كه ڕێگای كرانه‌وه نادات, له‌گه‌ڵ مه‌عریفه‌ی جیاواز, ئه‌وه‌ش بۆ كانتور تێگه‌یشتنێكی
قبووڵ كرا‌و نیه, به‌تایبه‌ت كه بڕوای وایه نمایش میكانیزمێكه بۆ به‌رده‌وامی.
چه‌مكی به‌رده‌وامی
فڕێدانه‌وه‌ی نمایشه بۆ بینه‌ر تاوه‌كو له‌به‌رده‌م ته‌ئویلی جیاواز وفره خوێندنه‌وه‌ییدا
شانۆ وزانسته‌كان, نمایشی شانۆیی بكه‌نه ڕووبه‌رێكی شانۆناسیانه, كه بوونی ڕه‌ها
له‌ناو په‌راوێزدا بمێنێته‌وه‌و نمایشیش ببێته ئه‌و میكانیزمه بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیی
مرۆیی, لێره‌وه ئه‌نترۆپۆلۆژیاش وه‌ك به‌شێك له‌ناو شانۆناسی توانای خوێندنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندیه مرۆیه‌كانی شانۆی هه‌یه, په‌یوه‌ندیه‌ك ئاستی باڵای گوتار ده‌به‌خشێته
ئه‌و حاله‌ته به‌رده‌وامیه‌ی نمایش, بۆیه له‌نێوان شانۆ ومرۆڤ, ستراتیژیی نمایشی
شانۆیی مانایتر به‌خۆوه ده‌گرێت مانایه‌ك كه كانتور ناویده‌بات به (هه‌ژانی میتافیزیكی).
سرووت وكه‌ڕنه‌ڤاڵ
ئه‌و دوو چه‌مكه‌ی ناو نمایشه, هه‌ژانی به‌هێزو تۆقێنه‌ر بنیات ده‌نێن, ئه‌وه به‌ره‌نجامی
ئه‌و ئه‌تمۆسفێره شانۆییه, كه بۆ مرۆڤ له‌شانۆدا ده‌بێت به هه‌ژانی میتافیزیكی,
له‌و ساته‌دا (ئه‌كته‌ری مرۆڤ) و(بینه‌ری مرۆڤ) له‌به‌رده‌م پرسیاره بوونگه‌راییه‌كانی
خۆیاندا ده‌وه‌ستنه‌وه, له‌و كاته‌دا ده‌ق و ڕووداوه‌كانی نوقمده‌بن, ئه‌و نوقومبونه
ده‌بێته ساتی ئه‌فڕێنه‌ری ماناكان, وه‌ك یان كووسۆڤیتش له‌كتێبه گرنگه‌كه‌ی له‌باره‌ی
شانۆی كانتور ئه‌وه ده‌شوبهێنێت به چه‌مكێكی شانۆی نوێی ژاپۆنی, كه له شانۆی ژاپۆنیی
كه‌سایه‌تیه‌ك هه‌یه به‌ناوی (شیت) له‌لای كانتوریش بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه له‌و كه‌سایه‌تیه‌وه
نزیكه, ئه‌ویش بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆح بۆ جه‌سته‌ی مردووه.
بۆیه هه‌ژانی
میتافیزیكی گه‌ڕانه‌وه‌ی مردنه بۆ ناو ژیان, ئه‌وه له‌كه‌سێتیه ئه‌فسانه‌ییه‌كان
وچاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی له‌جۆری شامان ده‌چێت "شامان قه‌شه‌یه‌ك بوو كاری جادووگه‌ریه
ده‌كرد, له‌ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌كان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی ده‌كرد له‌و
ڕووداوه كتوپڕانه‌ی تووشی مرۆڤ ده‌هاتن"
(ره‌خنه‌گرتن له‌مۆدێرنیتی/ نیهاد جامی, سه‌نته‌ری روناكبیری هه‌تاو (هه‌ولێر)
2006, لا 261)
به‌واتایه‌كیتر
ده‌رهێنه‌ری شانۆیی ده‌كات به مرۆڤێك كه ئه‌فسانه‌ی شانۆیی بنیات ده‌نێت, ئه‌فسانه‌یه‌ك
مانا پیرۆزیه‌كان به ڕووداو نادات, هێنده‌ی به‌خشینی پیرۆزیه به شانۆ, بینینه‌وه‌ی
شانۆیه وه‌ك جۆرێك له‌پیرۆزیی, بۆیه ئه‌گه‌ر له‌لای گرۆتۆفسكی ئه‌كته‌ر پیرۆزیه‌كانی
تا ڕاده‌یه‌ی قه‌دیس بوون بێت, ئه‌وا له‌لای كانتور شانۆ به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو خوڵقاندنی
ئه‌فسانه‌ی هاوچه‌رخ بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌ئێستادایه مانای موقه‌ده‌س بوونی مرۆڤی شانۆكارو
مرۆڤی بینه‌ر به‌یه‌كده‌گه‌یه‌نێت له‌شانۆی موقه‌دده‌سدا.
ئه‌وه‌ش به‌ته‌نها
بابه‌تی بوون وعه‌ده‌م له‌ناو شانۆ پێك ناهێنێت, هه‌رچه‌نده ئه‌و مه‌سه‌له ئه‌نتۆلۆژیه
ده‌بێته ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی ناو شانۆكه‌ی, له‌هه‌مانكاتدا ئه‌كته‌رو بینه‌ر له‌ترۆپكی
ساتی نمایش وه‌ك مرۆڤی شانۆكارو مرۆڤی بینه‌ر ده‌رده‌كه‌ون, ده‌نا له‌ساته به‌راییه‌كانی
نمایش چه‌مكی مرۆڤبوون دراوه به بینه‌ر نه‌وه‌ك ئه‌كته‌ر, ئه‌وه‌ش رزگاركردنی شانۆیه
له‌په‌راوێزكردنی بینه‌ر كاتێك هه‌موو پیرۆزیه‌ك ده‌درێت به ئه‌كته‌رو بینه‌ریش وه‌ك
كه‌سێكی مردوو سه‌یر ده‌كرێت, ته‌نانه‌ت گلۆپه‌كانی ناوهۆڵیشی به‌سه‌ردا ده‌كوژێنرێته‌وه,
شانۆی سوونه‌تی و شانۆی واقعی ده‌روونی كاتێك گلۆپه‌كانی ناو هۆڵ ده‌كوژێنێته‌وه,
به‌و كوژانه‌وه‌یه شوێنی بینه‌ر ده‌كاته ڕووبه‌ری مردن وگۆڕستان ودنیای سه‌ر شانۆش
كه ئه‌كته‌ر نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات پڕه له ڕوناكی و ڕه‌نگ وزیندوویی ژیان.
كه‌چی له‌شانۆی
كانتور ئه‌وه‌ی زیندووه له‌به‌راییدا ته‌نیا
بینه‌ره, ئه‌كته‌ر كه‌سێكی مردووه, ئه‌وه به‌شداریی بینه‌ره ئه‌و دێنێته‌وه ناو
ژیان, نه‌ك به‌ته‌نیا به‌هۆی ئاماده‌بوونی بینه‌ر له‌شوێن وتێكشكان وده‌رچوونی له‌شوێنی
سوونه‌تی هۆڵ, به‌ڵكو له‌ستراتیژی گوتاری شانۆكه‌ش كه ئه‌كته‌ر به‌هاوكاری بووكه
شووشه قه‌باره زله‌كانه‌وه مردوویه‌كه ڕۆحی به‌به‌ردا ده‌كرێته‌وه, له‌ساتی به‌ریه‌ككه‌وتنی
له‌گه‌ڵ بینه‌ر, ئه‌كته‌ری نامۆ به‌دنیا به‌شداری له‌زینده‌گی بینه‌ری مرۆڤ ده‌كات.
به‌و تێگه‌یشتنه
جیاوازه‌ی بۆ شانۆ تادووش كانتور به‌ره‌و شانۆیه‌كمان ده‌بات, سنور‌و ئاراسته ئه‌زمونكاریه‌كانی
شانۆی ئه‌زموونگه‌ری جێدێلێت, ڕووبه‌رووی ڕه‌وتێكی زانستی شانۆیی ئیستاتیكمان ده‌كاته‌وه
كه شانۆی پاش ئه‌زموونگه‌ریه, ئه‌وه شانۆی پاشه‌ڕۆژه, پاشه‌ڕۆژێك كه ئێستامانه,
نه‌ك داهاتوویه‌كی نادیار, بۆیه شانۆی ئێستامان ڕه‌وتێكی شانۆی پاش ئه‌زمونگه‌ریه
كه به شانۆی مه‌رگ ده‌یناسین.
تعليقات
إرسال تعليق